فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئەمڕۆ7ی1ی2025، لەسەر سایتی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی بۆنە و پشووه فەرمییەکانی ساڵی2026ی لە هەرێمی كوردستان بڵاو کردەوە.
بەپێی ڕۆژمێری فەرمی حکوومەت، لە مانگی یەک تاوەکوو مانگی 12سەرجەم بۆنە و پشووەکان دیاری کراون، کە بەپێی بڕیاری حکوومەت و پەرلەمان پێشتر دیاری کراون و ساڵانەش نوێ دەکرێتەوە.
پشووە فەرمییەکانیش بەم شێوەیەن:
1/1: سەری ساڵی زاینی
3/5: ڕۆژی دەستپێكردنی ڕاپەڕینی گەلی كوردستان
3/11: یادی ڕاگەیاندنی ڕێككەوتننامەی 11ی ئاداری 1970
3/14: ڕۆژی لەدایكبوونی ڕابەر و سیمبولی نیشتمانیی مستەفا بارزانی
3/20-22: جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز*
21-23/ 3: جەژنی نەورۆز
4/1: سەری ساڵی بابلی ئاشووری – بابلی كلدانی
4/5: جەژنی گەورە (بۆ مەسیحییەكان)- سێ ڕۆژ پشوو
4/9: ڕۆژی ئازادكردنی عێراق لە ڕژێمی دیكتاتۆری سەركوتكار
4/16: جەژنی سەری ساڵی ئێزیدییەكان
5/1: ڕۆژی كرێكارانی جیهان
5/14: جەژنی هەڵكشان (بۆ مەسیحییەكان)-یەك ڕۆژ پشوو
27-30/ 5: جەژنی قوربانی پیرۆز*
6/16: سەری ساڵی كۆچی*
6/25: ڕۆژی عاشوورا*
7/12: جەژنی نووسەر دیل (بۆ ئاشوورییەكان) – یەك ڕۆژ پشوو
7/14: شۆڕشی (14) ی تەمووز
28-31/ 3: جەژنی نەورۆز
8/25 یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری مەزن (د.خ)*
6-12/ 10: جەژنی جەمایێ (بۆ ئێزیدییەكان)
12/18 : جەژنی ڕۆژیێن ئێزیدی (بۆ ئێزیدییەكان)
12/25: یادی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح (د.خ)
حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختی کردووەتەوە، بە پشتبەستن بە ڕۆژمێری كۆچی، بۆنە ئایینی و جەنەکانی رەمەزان و قوربان مەزندە كراوە.

