بە بڕیاری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، شاخەوان عەبدوڵڵا، دەبێتە سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
سیپان شێروانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: شاخەوان عەبدوڵڵا، دەبێتە سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
شاخەوان عەبدوڵڵا سەرۆکی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پارێزگای کەرکووک بوو و لە خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش وەک جێگری دووەمی سەرۆکی ئەو ئەنجومەنە, ڕۆڵێکی بەرچاوی لە بەرگریکردن لە مافەکانی خەڵکی کوردستان و بە تایبەت ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و بە دیاریکراویش پارێزگای کەرکووک هەبوو.

