رۆژنامەی ھەولێر

ئەكادیميای شەترەنجی تاج کرایەوە

ئەمڕۆ یەكشەممە 2026.1.4، ئومێد خۆشناو، پارێزگای هەولێر، بەئامادەبوونی زافر عەبدولئەمیر، سەرۆكی یەكێتی ناوەندی شەترنجی عێراق و سەردار ئیسماعیل، بەرێوەبەری گشتیی وەرزش، لە هەولێر ئەكادیميای شەترەنجی تاجی کردەوە.

دواى کردنەوەى ئەكادیمياكە و بەسەرکردنەوەى بەشەکانى ، پارێزگارى هەولێر، دەستخۆشى لە سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەر و کارمەندانى سەنتەرەکە کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن.

جێگەی باسە، شەتڕەنج یارییەکی دووکەسیە و مێژووی پەيدا بوونی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی شەشەمی پێش زاینی و یەکێکە لە باوترین یارییەکانی جیھان و ملیۆنەھا یاریزانی لەسەرانسەری جیھاندا هەیە و ساڵانەش چەندین پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی لە سەرئاستی جیاجیا لە هەولێری پیاتەختی هەرێمی كوردستان بۆ یاریزانانی ئەو یارییەسازدەكرێت.