ئاری ئاغۆک
موسافیرێکی شەکەت و ماندووم
لە دڵی دەریاوە هەڵاتووم
خۆم لەماڵی فرمێسک و باران حەشارداوە
کون بە کون بەدوام دەگەڕێن
ژوور بە ژوور
ئەودیوو پەنجەرە
سەربان
لەهیچ شوێنێ نامدۆزنەوەو نامدۆزنەوە
هەمووان گوێیان لە نرکەو ناڵەی حەزینمە
دەنگێک پێم دەڵێ:
وەرە وا باوەشمان بۆت واڵایە
دەنگێکی دیکە:
زوو خۆتمان نیشاندە
نەبادا لەنێو تەپوتۆزی خەم بزربی
دەنگێکی تر:
بەسە ماندوو دەبی وەرە کەمێک لەلامان پشوودە
منیش وەڵامی هیچ دەنگ و پرسیارێ نادەمەوە
زێتر کڕو بێ دەنگ دەبم
نازانن…..
لەماڵی گریان و فرمێسک
لەچاوانی یەکێک لەو دەنگانەی بەدوام دەگەڕێ
خۆم حەشار داوە!

