مامەیارە ئەحمەد – هەولێر
یۆهانس هۆلزمولهری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی داهێنان له فیفا رایگه‌یاند كامێرای ناوبژیوان داهێنانێكی زۆر گه‌وره‌ی فیفایه و گوتیشی به رێگه‌دان به چیمه‌نی ده‌ستكرد، تۆپی پێمان كردووه به وه‌رزشێكی جیهانی.
یۆهانس هۆلزمولهر، بەرپرسێكی گەنجی فیفا كە رۆڵێكی گەورەی لە داهێنان و گۆڕانكارییەكانی تۆپی پێ دا هەیە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دا رایگەیاند پێویستە هەموو جیهان پابەند بێت بەو گۆڕانكارییانەی بەسەر یاسایەكانی تۆپی پێ دا هاتووە، دەشڵێت: به داهێنانهكانمان له لیژنه‌كانی فیفا، وامانكرد تۆپی پێ بكه‌ین به یارییه‌كی جیهانی، هه‌ر بۆ نموونه، رێگه‌مان دا یاریگه‌ی چیمه‌نی ده‌ستكرد رێگه‌پێدراو بێت، به‌وه‌ش تۆپی پێ گه‌یشت به زۆرێك له ناوچه‌كانی جیهان كه چیمه‌نی سروشتی زۆر كه‌م بوو یانیش هه‌ر نه‌بوو، له سۆشیال میدیاش كاردانه‌وه‌كان ده‌بینین.
یۆهانس هۆلزمولهر گوتیشی: له مۆندیالی یانه‌كانی ساڵی 2025 سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌مان به‌ده‌ستهێنا و چه‌ند داهێنانێكیشیمان خسته روو، یه‌كێك له‌وانه‌ش كامێرای سه‌ر له‌شی ناوبژیوان بوو كه وای له بینه‌ر ده‌كرد هه‌ست بكات ئه‌ویش له یاریگه دایه، پێموایه ئه‌وه سه‌ركه‌وتنێكی زۆر گه‌وره بوو، ته‌نانه‌ت ئاستی چاوه‌ڕوانی ئێمه‌شی تێپه‌ڕاند، جگه له‌وه‌ش سیسته‌می نیوه رۆبۆتی ئۆفسایدمان داهێنا و له چه‌ند پاڵه‌وانییه‌تییه‌ك به سه‌ركه‌وتوویی به‌كارمانهێناوه، ئێستا ده‌توانین بڵێین ناوبژیوانه‌كانی لاكان به‌بێ هه‌ڵه ده‌توانن بڕیاره‌كانیان بده‌ن، داهێنانه‌كان به رۆڵی گشتی دێته دی و ته‌نیا به فیفا جێبه‌جێ ناكرێت، به‌ڵكو ده‌بێت سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان یارمه‌تیمان بده‌ن، پێویسته رۆژ به رۆژ خۆمان به‌ره‌و پێش ببه‌ین.

