ئەسعەد ئیسماعیل – هەولێر
میدیایەكانی ئیسپانیا دەنگۆی ئەوەیان بڵاوكردووەتەوە كە فلۆرێنتینۆ پێرێز ماندووبووە و دەیەوێت واز لە پۆستی سەرۆكایەتی ریال مەدرید بهێنێت، هەرچەندە فشارێكی زۆری لەسەر دروست كراوە كە تا هاوینی 2028 واز لە پۆستەكەی نەهێنێت.
فۆرێنیتنۆ پێرێز دەیەوێت دوای نزیکەی 25 ساڵ، واز له سه‌رۆكایه‌تی یانەی ریال مه‌درید بهێنێت، لە بەرامبەردا كار بۆ ئەوە دەكات كەسێكی نزیك لە خۆی شوێنی بگرێتەوە.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی بڵاویكرده‌وه فلۆرێنتینۆ پێرێز بڕیاریداوه ساڵی داهاتوو ده‌ستبه‌رداری پۆستی سه‌رۆكایه‌تی یانه‌ی ریال مه‌درید ببێت و كه‌سێكی دیكه لە شوێنی ئەو ئه‌ركی به‌ڕێوبردنی یانه‌ی ریال مه‌درید بگرێته ده‌ست و نیازی نییه جارێكی دیكه خۆی به‌ربژێر بكاته‌وه.
فلۆرێنتینۆ پێرێز له دواین هه‌ڵبژاردنی ریال مه‌درید جارێكی دیكه بێ ركابه‌ر بووه‌وه سه‌رۆكی ریال مه‌درید و ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مجاره‌شی له ساڵی 2028 كۆتایی دێت،
فلۆرێنینۆ پێرێز ساڵی 2000 بۆ جاری یه‌كه‌م بووه سه‌رۆكی ریال مه‌درید و ساڵی 2006 وازهێنانی راگه‌یاند له ویلایه‌تی دووه‌میشی ساڵی 2009 هه‌ڵبژێردرایه‌وه و تا ئێستا به‌رده‌وامه.
بەگوێرەی میدیایەكانی ئیسپانیا، خۆزێ ئانخێل سانچێز، یەكێكە لە كەسایەتییە نزیكەكانی فلۆرێنتینۆ پێرێز، هەمان عەقڵیەتی پێرێزی هەیە لەڕووی ئیدارەدانی ریال مەدرید.
حۆزێ ئانخێل سانچێز تەمەنی 58 ساڵە و بەڕێوەبەری جێبەجێكاری ئێستای ریال مەدریدە و دەرفەتی ئەوەی هەیە لە داهاتوو لە شوێنی فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆكایەتی ریال مەدرید بكات، لە یەكەمین رۆژی كاركردنی پێرێز لە ریال مەدرید دەستبەكاربووە، لەسەر هەمان بیر و باوەڕ و پلانی پێرێز دەڕوات و متمانەپێكراوترین كەسە لە لایەن فلۆرێنتێنۆ پێرێز، لەڕووی زیادكردنی داهاتوو و پلانی ئابووری كەسێكی زۆر لێزانە.
لە لایەكی دیكەیشەوە ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، ئیملیانۆ پۆتریگینۆی بەڕێوەبەری وەرزشی ریال مەدرید یەكێكە لەو كەسانەی ناوی بەستراوەتەوە بە سەرۆكایەتی ریال مەدرید، تەنانەت باسی رافاییل نادالی ئەستێرەی تێنسی ئیسپانیاش دەكرێت، بەوپێیەی نادال یەكێكە لە سەرسەخترین هەوادارەكانی ریال مەدرید و پێشتر رایگەیاندووە خواستی ئەوەی هەیە ببێتە سەرۆكی یانەی ریال مەدرید.
پێشتر نادال لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی ماركا جەختی لەوە كردبووەوە كە دەیەوێت لە داهاتوو پۆستێك لە یانەی ریال مەدرید وەربگرێت، پلانیشی هەیە خۆی بۆ دەستەی كارگێری یانەكە بەربژێر بكات.
لە لایەكی دیكەیشەوە، رۆژنامەی ئاسی ئیسپانیا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كریستیانۆ رۆناڵدۆ هێشتا ئەندامی دەستەی گشتی یانەی ریال مەدریدە پێشتر رایگەیاندووە لە داهاتوودا هیچ پلانێكی نییە ببێتە راهێنەر، بەڵام خواستی ئەوەی ئاشكرا كردووە كە دەیەوێت ببێتە سەرۆكی یەكێك لە یانە گەورەكانی جیهان، هاوكات بیرۆكەی سەرۆكایەتی ریال مەدریدی بۆ داهاتوو ڕەت نەكردووەتەوە.
ریال مه‌درید له سه‌رده‌می فلۆرێنتینۆ پێرێزی تەمەن 78 ساڵ، سی و حه‌وت ناسناوی به‌ده‌ستھێناوه كه شه‌شیان چامپیۆنزلیگه جگه له تیپی تۆپی پێش تیپی باسكه‌ی ریال مه‌درید له سه‌رده‌می فلۆرێنتینۆ پێرێز 29 ناسناوی بردووه‌ته‌وه.

