رۆژنامەی ھەولێر

كارمەندانی تەندروستی: بەهێزیمان لە بەغدا دەبێتە بەربەستێک کە چیتر دەسەڵاتدارانی عەرەبی شۆڤێنی نەتوانن دەستی ستەم و خیانەت بۆ کورد درێژ بکەن

ماكوان عێزەت – هەولێر

 

كارمەندانی تەندروستی لەگەڵ نزیكبوونەوەیان بۆ هەڵبژاردن، بە جۆش و خرۆشەوە كار دەكەن بۆ سەرخستنی لیستی 275ـی پارتی دیموكراتی کوردستان.

زیرەک ئەسکەندەر گەڵاڵی بەڕێوەبەری کارگێڕیی یەكەی مادە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر، وەك كارمەندێكی تەندروستی لە ناوەندەكانی تەندروستی كە خزمەت بە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان و هەولێر دەكات ڕوونی دەكاتەوە: دەنگدان بە لیستی 275ــی پارتی دیموکراتی کوردستان، دەنگدانە بە ئاشتی و ئارامی و دیموکراتی، دەنگدانە بە یەکسانی و دادپەروەری و لیستی ئاوەدانی خزمەتگوزاری و پێشکەوتنی کوردستانە، لیستی 275 بەرگریکردنە لە خاک و نیشتمانمان و لیستی شەهیدانە. لیستی چارەسەری کێشە ئاڵۆزەکانی ناوەوە و دەرەوی هەرێمی کوردستانە. پێویستە هەموو هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی هەڵبژاردن ویژدانی خۆیان ئاسوودە بکەن و بەرەو سندووقی دەنگدان بڕۆن و دەنگ بە لیستی 275ی پارتیمان بدەن لەبەرئەوەی تاکە لیستە کە بتوانێ وەک هێزێکی گەورە داکۆکیەکی تەواو لە مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان بکات، پارتی کلیلی هەموو کێشە ئاڵۆزەکانە و هەمیشە بۆتە فریادڕەس بۆ گەلی کورد. بۆیە دەڵێم پارتی بوون شانازیە.
كارمەندی تەندروستی زانا شێخ وەسانی ئەویش وەك هاوپیشەكانی خۆی جەخت دەكاتەوە لە دەنگدان بە لیستی ٢٧٥ و دەڵێت: لیستی داکۆکی و ئاوەدانی وخزمەت و ئارامی و بەیەکەوەژیانە و پرۆسەی هەڵبژاردن پڕۆسەیەکی چارەنووسسازە بەتایبەتی لەو هەلومەرجەی ئێستای کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراقدا، ئێمەی کورد پێویستمان بە ئیرادەو هێزێکی گەورە و بەهێزی وەک لیستی ٢٧٥ لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان هەیە لەم هەڵبژاردنەی عێراق، بۆیە بە ئەرکی خۆم و هاوپیشەكانم دەزانم کە دەنگمان بۆ لیستی ٢٧٥ بێت کە لیستی مێژووی پڕسەروەری و قوربانیدانی کوردستان و لیستی ئارامی و ئاوەدانی و بەیەکەوەژیانە. لیستی خوێنی شەهید و پێشمەرگە و وڵاتپارێزانە و، لیستی سەروەری و لووتشکێنی ناحەزانە، لیستی کاسبکار و هەژار و لێقەوماوانە
لیستی تانکشکێن و شکۆ و ئیرادەی گەلمانە، لیستی لاوان و ئافرەتان و قوتابیانە بەڵی بۆ لیستی ٢٧٥ لەبێناو درێژەدان بەو ڕێبازە پیرۆزەدا، بەڵێ بۆ هاوبەشی، بەڵێ بۆ هاوسەنگی، بەڵێ بۆ سازان، بەرەو سەركەوتنی لیستی 275ی جـەنابی سـەرۆك.
رەزوان عەبدولمەجید عەبدولڕەحمان بەرپرسی نووسینگەی کارمەندانی تەندروستیی خەبات ڕوونی دەكاتەوە كە لەبەرچی پارتی هەڵبژێرێت و دەڵێت: وەك ئاشکرایە ڕەوشی هەرێم و ناوچەکە (ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست) بە گشتی و، (عێڕاق) بە تایبەتی بەرەو ئاسۆیەکی نادیار دەچێت، بەڵام ئەم هەڵبژاردنە گرنگیەکی زۆری هەیە بۆمان وەکو کورد، چونکە بەهێزیمان لە بەغدا دەبێتە بەربەستێک کە چیتر دەسەڵاتدارانی عەڕەبی شۆڤێنی نەتوانن دەستی ستەم و خیانەت بۆ کورد درێژ بکەن. بۆیە ئەرکێکی نیشتمانییە کە دەنگ بە لیستی ژمارە 275ی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەین :
بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان کە دەرەنجامی خوێنی شەهیدان و ڕێبازی ڕزگاریخوازی گەلی کوردە .
دەنگدان بە لیستی 275 پاراستنی قەوارە و وەفایە بۆ خوێنی پیرۆزی شەهیدان .
داکۆکیکاری مافە خوراوەکانی هاوڵاتیانە بەگشتی و فەرمانبەرانە بە تایبەتی.
بەهێزبوونی پارتی بەهێزبوونی هێزی پێشمەرگەیە، کە پارێزەری وڵات و شانازیی گەلەکەمانن.
جەختکردنەوە لەسەر جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠.
ئەم خاڵانە و زیاتریش ئەرکی حیزبێکی گەورە و لەمێژینەی وەک پارتیمانە بەدەر لە پارتی هیچ حزبێکی تر توانای ئەوەی نییە خۆنەویستانە و بێ بیرکردنەوە لە بەرژەوەندی شەخسی بتوانێ خزمەتی دۆزی کورد بکا وەک جەنابی براگەورە فەرمووی حکومەتاتی تەنها بە پارتی دەکرێ.
هەربۆیە بەدەر لەمانە لە کاتی ئێستادا پارتی توانیویەتی سەنگی مێژووی خۆی و توانای خزمەتکردنی بسەلمێنێ لە کاتێکدا کەشەکە لەبار بێ بۆ خزمەتکردن هەموومان دەبینین کە پڕۆژەکانی (هەژماری من و ڕووناکی و ئاوی بەردەوام و ڕێگاوبانی سەردەمیانە و پشتێنەی سەوزایی) بەڵگەن لەسەر خزمەتی پارتی بۆ خەلکی خۆی. من بە شەخسی دەمەوێ شایەتی ئەوە بدەم وەک کارمەندێکی تەندروستی کە پارتی گرنگیەکی زۆری بە کەرتی تەندروستی داوە و چاکسازیەکی باشی تێدا کردووە لە کۆنترۆڵکردنی کێشەکانی ئەم کەرتە گرنگە هەر لە دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەکان و بنکە تەندروستیەکان و دابینکردنی پێداویستییە تەندروستیەکانی وەك دەرمان و ئامراز و ئامێرە تەندروستیەکان، ئەم خزمەتانەش وای کردوە کە پارتی لەم خولەی هەڵبژاردن پشت بە کەسایەتیەکی دیاری کەرتی تەندروستی ببەستێ.
بۆیە داوا لە هەموو خۆشەویستان خزم و دۆستان و هەموو تاکێکی کورد دەکەم کە دەنگدانتان بە پارتیمان ئەرکێکی نەتەوەیی و پیرۆزە، هیوادارم بە چاوێکی کوردانەوە سەیری بارودۆخەکە بکەن و مەهێڵن قسەی نەیاران کار لە هەست و سۆزتان بکات (بە هیوای سەرکەوتن بۆ لیستی ژمارە 275ی پارتی دیموکراتی کوردستان).