وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە فەرمانێكی وەزاریدا ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی (756،088،000)دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی كاری كۆنكرێتكردنی تۆڕی شەقامەكانی كەرتی (یەكەكەكان)ی بەكرەجۆ.
ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی 100%ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانییە و لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە فەرمانی خەرجكردنی بەمەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەكە بەپێی یاسا و ڕێنماییە داراییەكان تایبەت بە داهات دراوە.

