رۆژنامەی ھەولێر

بە گوژمەی زیاتر لە 11 ملیار دینار چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاریی نوێ لە زاخۆ دەست پێ دەکەن

بە ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بە چاودێریی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بەردی بناغەی چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری بە گوژمەی زیاتر لە 11 ملیار دینار لە سنووری ئیدارەکە دانرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە 2ـی تشرینی دووەمی 2025، ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕایگەیاند، بەردەوامیدان بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان لە تەواوی سنووری ئیدارەکە بەردەوامە و بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەکی نوێی خزمەتگوزاری دانرا.

بە گوژمەی گشتیی 11 ملیار و 667 ملیۆن دینار، بە چاودێریی گوهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بەردی بناغەی پڕۆژەکان دانران. پڕۆژەکان بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، جێبەجێ دەکرێن.

پڕۆژەکان پێکهاتوون لەمانەی خوارەوە:

• دروستکردن و قیرتاوکردنی ڕێگاوبانە ناوخۆییەکانی سەنتەری ناحیەی باتێل (قۆناغی دووەم).
• دروستکردنی ڕێگای ئاسیھی.
• دروستکردنی قوتابخانەیەکی 9 پۆلی لە گوندی گر ڕەش لە ناحیەی باتێل.
• دروستکردنی بنکەیەکی وەرزش و لاوان لە ناحیەی باتێل.
• دروستکردنی باخچەیەکی ساوایان (منداڵان) لە ناحیەی ڕزگاری.
• دروستکردن و قیرتاوکردنی شەقامەکانی گەڕەکی ئەردەوان.
• دروستکردن و قیرتاوکردنی شەقامەکانی گەڕەکی ئەیاز.
• دروستکردن و قیرتاوکردنی شەقامەکانی گەڕەکەکانی گۆلان و سەرهەڵدان.

ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕایگەیاند، پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە تەواوی سنوورەکە بەردەوام دەبن