لە ئێستادا كاركردن لەپڕۆژەکە زۆر به باشی به‌ڕێوه ده‌چێت و خێرا كراوه بۆ ئه‌وه‌ی لە نزیکترین کاتدا شەقامەکە بکەوێتەوە خزمەتی هاووڵاتییان و شوفێرانی شاری هه‌ولێر و شار و شارۆچكه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
شه‌قامی 100 مه‌تریی هه‌ولێر، دوای شه‌قامه‌كانی 120مه‌تری و 150مه‌تریی هه‌ولێر، یه‌كێكه له شه‌قامه گه‌وره و گرنگه‌كانی شاری هه‌ولێر، كه شاره‌كانی كه‌ركووك و دهۆك و سلێمانی و حاجی ئۆمه‌ران و سۆران و شه‌قڵاوه وه‌ك تۆڕێكی بازنه‌یی به هه‌ولێر ده‌به‌ستێته‌وه.

