ڕائیب جادر – هەولێر
لە بانگەشەی هەڵبژاردن هەموو چین و توێژەكانی قەزای ڕواندز خۆیان ئامادە دەكەن، بۆ ئەوەی ڕۆژی 11ی مانگی داهاتوو بەشداری هەڵبژاردن بكەن و دەنگ بە لیستی ژمارە 275ی پارتی و كاندیدەکانی بدەن و چارەنووسی خۆیان دیاری بكەن.
پارتی دیموكراتی كوردستان بە كارنامە و پلانی جیاواز لە هەوڵدایە دەنگی زۆرینە بەدەست بهێنێت، تاكو لە داكۆكی لە مافە نەتەوەیەكانی خەڵكی كوردستان بەردەوام بێت.
كارزان عوسمان، هاووڵاتییەكی ڕواندزە، بۆ ڕۆژنامەی “هەولێر” گوتی: جگە لە پارتی هیچ لایەنێكی دیكە خۆی لە ڕواندزییەكان نەكردووتە خاوەن، بۆیە دەنگی ئێمەی ڕواندزییەكان تەنیا بۆ لیستی ژمارە 275ی پارتییە.
شەیما ستار، ئافرەتێكی شارەكەیە، بۆ ڕۆژنامەی “هەولێر” گوتی: بەشداریی ئافرەتان لە دەنگداندا زۆر پێویستە دەبێت ئەمڕۆ ئافرەتیش دەنگی لە سیاسەت و ئەو هەڵبژاردنەدا هەبێت، چونكە ئەویش بەشێكە لەو كۆمەڵگەیە، بۆیە پێویستە هەموو ئافرەتانی كوردستان 11/11 ڕوو لە سندووقەكانی دەنگدان بكەن و دەنگی خۆیان بە لیستی ژمارە 275ی پارتی و كاندیدەکانی بدەن، چونكە بە درێژای مێژوو پارتی خزمەتی كوردستانیانی كردووە، بەتایبەتی چینی ئافرەتان.
زیبا مەحموود، ئافرەتێكی دیكەی ڕواندزە، بۆ ڕۆژنامەی “هەولێر” دەڵێت: هەموو كات پارتی پشتگیری لە ئافرەتان كردووە، ئەگەر ئەمجارەش دەنگی خۆمان بەو لیستە بدەینەوە دڵنیام پەشیمان نابینەوە و مافەكانی خۆمان بە دەست دێنینەوە.
مامۆستایانیش وەكو هەموو چین و توێژەكانی دیكەی كوردستان پاڵپشتی خۆیان بۆ سەرخستنی لیستی 275 ی پارتی و كاندیدەکانی دووپات كردەوە، مامۆستایانی ڕواندز لەگەڵ كاركردنیان بۆ لیستی پارتی هاوكات خوازیارن خەڵك بەشدارییەکی كارای هەبێت لە هەڵبژاردن و دەنگ بە پارتی و كاندیدەکانی بدەن.
مامۆستا زیاد شاكر، بۆ ڕۆژنامەی “هەولێر” چركاندی، وەكو مامۆستایەك دەنگ دەدەم بە لیستی 275ی پارتی، ئەوەش بۆ زامنكردنی مافەكانی ئێمەیە، متمانەشمان بە پارتی هەیە كە بەرگری لە هەموو مافەكانمان بكات، بۆ ئەوەی ئێمە بە هەموو ئەو داخوازی و مافانە بگەین كە بەغدا لێی زەوت كردووین.
تارق حەسەن، مامۆستایەكی دیكەیە، بۆ ڕۆژنامەی “هەولێر” ئاشكرای كرد: ئێمە دەنگ بە لیستی پارتی دەدەین، لەبەر ئەوەی پارتی تاكە حزبە كە پارێزگاری لە خاك و وڵات و كلتوور و نیشتمانی ئێمە دەكات، پارتی و سەركردایەتی پارتی هەمیشە بەرگریكار و داكۆكیكاری سەرسەختی میللەتی كورد بوونە، هەم لە شاخ و هەمیش لە ئێستادا، بۆیە داوا لە هاووڵاتییان دەكەم ڕۆژی هەڵبژاردن ڕوو لە سندووقەكانی دەنگدان بكەن و دەنگی خۆیان بە لیستی پارتی و كاندیدەکانی بدەن.
فەرمانبەر سامی خدر، بۆ ڕۆژنامەی “هەولێر” ڕوونی كردەوە: لیستی 275 لیستی داكۆكیكار بووە، ئەو ڕێبازە هەمیشە ڕێبازی بەرخودان بووە، لیستی شەهیدان بووە، بۆیە بەڵێن بێت دەنگ بە لیستی پارتی و كاندیدەکانی بدەین، چونكە ئەگەر پارتی نەبێت كوردستانیش نابێت، بۆیە زۆر پێویستە پارتی سەركەوێت تا بەرگری لە مافە ڕەواكانی خەڵكی كوردستان بكات و ڕۆژ بە ڕۆژ كوردستان بەهێزتر بێت.

