شیڤان شێرزاد – هەولێر
هونەرمەندی گۆرانیبێژ “ڕامان عوبێد” بەرهەمێکی نوێ بەناوی “ئەز کوردستانم” بڵاودەکاتەوە، کە لە تێکست و ئاوازی هونەرمەند “کۆڤان ساڵح”ـە و بە هاوکاری گرووپێکی هونەری ئەو بەرهەمە تۆمارکراوە.
“ڕامان” لە گۆرانییەکەدا ئاماژە بۆ شاخ و کێوەکان و شۆڕشی گەلی کورد و زامی ساڕێژ نەبووی کارەساتی ئەنفال دەکات.
ئەو بەرهەمە بە سپۆنسەی “کۆمپانیای جی سۆ گرووپ” بەرهەم هاتووە و دابەشکردنی میوزیکەکەشی “ڕێناس کورداس” جێبەجێی کردووە.
ئامانجیش لە بڵاوکردنەوەی ئەو گۆرانییە، کە لایەنە کوردستانیەکان لە سەروبەندی ئەم هەڵبژاردنەدا هەوڵبدەن یەکڕیزی بپارێزن و هەوڵ نەدەن بۆ ڕاکێشانی هەستی هاونیشتمانیان و زیادکردنی دەنگەکانیان ئارامی کوردستان تێکبدەن یاخوود پەیامی ڕق و کینە بڵاوبکەنەوە، کە ببێتە هۆی نیگەرانیی، بەڵکو هەموو پێکەوە بانگەشەیەکی هێمنانە بکەن و خەڵکی کوردستانیش لەوە تێگەیشتووە، کێ دەتوانێت باشترین خزمەت پێشکەش بکات و لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش داکۆکیی لە مافەکانی ئەو گەلە بکات.
دەشڵێت: من دەنگم بۆ لیستی خزمەت و شۆڕشە، کە خاوەن ڕێبازێکە و هەرگیز ناگۆڕێت و ناچەمێت، بۆیە بە شانازییەوە دەنگ بە لیستی ٢٧٥ـی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەم.

