رۆژنامەی ھەولێر

چین و توێژەكانی شاری هەولێر دەنگ بە لیستی (275)ـی پارتی دەدەن

ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر

 

چین و توێژەكانی شاری هەولێر دووبارە پاڵپشتی خۆیان بۆ لیستی (275)ی پارتی دەڕدەبڕن، بەشێك لە كادیرانی پارتی پێیان وایە كە پارتی هەمیشە لە پێشڕەویدایە و بەرەو لووتكە دەچێت، بە هەوڵ و هیمەتی سەرۆك بارزانی، هەمیشەش لە لووتكە دەمێنێتەوە.

(ئەحمەد خوشناو) كادیرێكی دیاری دەڤەری كەسنەزانە، دەڵێت: ”تا ئەو كاتەی خودای گەورە و پارتی و سەرۆك بارزانی و جەماوەری كوردستان و چیاكانی كوردستانمان لەپشت بێت، هەر بە نەمری دەمێنینەوە و هەرگیز شكست ناناسین و سەر دەكەوین. بەم هێز و ئیرادەیەوە رووبەڕووی دژمنان و خیانەتكاران دەبینەوە، دەبێ هەموان ئەو راستییە بزانن كە پارتی، تاكە حزبە بە هێز و ئیرادەی پۆڵایینەوە رووبەڕووی هەر ستەمكارییەك دەبێتەوە كە دژی خەڵكی كوردستان بكرێت و سەركەوتنی پارتی و سەركەوتنی هەرێمی كوردستانە، سەركەوتنی پارتی سەركەوتنی ئەزموونی هەرێمی كوردستانە، سەركەوتنی پارتی ئاسوودەبوونی رۆحی شەهیدانە.
ئیسماعیل موخلیص دەرگەڵەیی : كە كادیرێكی پێشكەوتووی ناوچەی رزگارییە، ئەو دەڵێت خۆشحاڵین كە گڕوتینێكی مەزن لە هاوڵاتیانی شاری هەولێر بەدی دەكرێت بۆ سەرخستنی لیستی (275)، رۆژانەش گوێبیستی خەڵكی دەبین و ئەو گرەنتیەمان پێ دەدەن كە دووبارە پارتی دەبێتەوە هێزی یەكەم، ئەو كادیرەی پارتی پێی وایە كە سەنگی پارتی لە ناوچەكە بەهێز بێت، كورد بەهێز دەبێت و كاریگەری لەسەر حكومەتی ناوەند دەبێت كە ناچاریان دەکا دەستوور جێبەجێ بكەن، وەكو سەرۆك بارزانی دەڵێت چارەسەری ریشەیی كێشەكانی عێراق، جێبەجێكردنی دەستوورە.
ئیسماعیل موخلیس دەرگەڵەیی دەشڵێت: پارتی دیموكراتی كوردستان هەمیشە سەربەخۆ بووە لە بڕیار لەسەر بابەتەكانی پێوەست بە بەرگریكردن لە بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردستان و مافە گەورەكانی، پارتی هەمیش پێشەنگ بووە و هەمیشە وەكو قەڵغانێك بووە بۆ کورد لە بەرانبەر دژمناندا. هەر لە رێگەی پارتییەوە دەتوانرێت نوێنەرایەتییەكەی بەهێزمان هەبێـت لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە، جگە لە پێوەندییەكان لەگەڵ ڕۆژئاوا (بەتایبەتی ئەمەریكا) توخمێكی گرنگە كە لە ستراتیجیی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانە، پێویستە كورد سوود لەو پێوەندییانە وەربگرێت تا پشتیوانی نێودەوڵەتی مسۆگەر بكات لە كاتی ڕوودانی هەر تەنگژەیەكدا
(ئەدیب عەبدولڕەحمان) كە كادیرێكی دیاری دەڤەری شاوێسی پارتییە دەڵێـت: سەركەوتنی پارتی سەركەوتی گەلی كوردە، سەركەوتی پارتی پاراستنی خاكی كوردستانە، سەركەوتنی پارتی سەركەوتنی 40ملیۆن كوردە لە سەرانسەری جیهان و سەركەوتنی پارتی مانای رێزگرتنە لە خوێنی شەهیدان، بۆیە شكۆمەندیی گەلی كوردی پەیوەندی هەیە بە شكۆمەندیی پارتییەوە، بۆیە ئەگەر سەیری ڕابردوو بكەن دەبینین كە پارتی تاكە حیزب كە پارێزگاری لە جوگرافیای هەرێمی كوردستان كردووە پارتی بووە، بۆیە ئێستا پێویستە هەموو تاكی كوردستان دووبارە ئەو وەفادارییە بۆ پارتی دووبارە بكەنەوە دەنگ بدەن لیستەكەی 275 پارتی بدەن. ئەوەش دەبێ بزانین دەنگدان مانایەكی وەفادارییە بەرامبەر خوێنی شەهیدە سەربەرزەكان.