هونەرمەندی گۆرانیبێژ “حازم بندیان” لە بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا، بەشداری لە چەندین ئاهەنگی تایبەت بە سەرخستنی لیستی زەردی زێڕینی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد و دوو سروودی تایبەتی بۆ سەرکەوتنی ئەو حیزبە تۆمار کرد و سۆشیال میدیای کوردی داگیر کرد و لەم هەڵبژاردنەشدا بۆ “هەولێر” دەڵێت:
بۆ بەردەوامی ئاوەدانی و خزمەتگوزاریی و داکۆکیکردن لە مافه ڕەواکانمان لە بەغدا، دەنگ بەدیموکراتی پارتی و لیستی ٢٧٥ دەدەم، چوونکە تاکە هێزی نیشتمانپەروەرە متمانەمان پێیبێت بەرگریی لە ماف و خواستەکانی کورد بکات و کار بکات بۆ گەڕانەوەی ناوچە دابڕێندراوەکان و ڕێکخستنەوەی نێو ماڵی کوردی و گەشانەوەی ئابووریی کوردستان و داکۆکیی لە مافی ئافرەتان و جوتیاران و پارێزگاریکردن لە دەستکەوتەکان، کە بە خوێنی پێشمەرگەی قارەمان بەدەست هاتوون، بۆیە جارێکیتر دووپاتی دەکەمەوە، لە پارتی دیموکراتی کوردستان جوانتر و کوردستانپەروەرتر نابینم دەنگی خۆمی پێبدەم، بۆیە بە هەموومان پشتیوانی لە لیستی ٢٧٥ دەکەین.

