رەمەزان ئەحمەد مستەفا
هەڵەبجە و هەڵەبجەییەکان قەناعەتیان بۆ دروست بووە و گەیشتوونەتە ئەو ڕاستییەی کە ئامادەیییان هەڵگرتووە بۆ ڕۆژی دەنگدان لە دەنگی بەڵێ جیا لە جارەکانی تر هەموان بە گوڕوتینەوە دەڕۆن بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان ویژدانی خۆیان ئاسودە دەکەن بە دەنگی بەڵێ بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان بەڵێ بۆ سەربەرزی و شکۆ و خۆنەچەمێنی و کەرامەت، بۆ ئاوەدانی و شارستانیەتی مۆدێرن، بەڵێ بۆ پێشکەوتن و بنیاتنان، بۆ كار و کارگوزاری و خزمەت و داهێنان، بەڵێ بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە قووڵایی بێهیوایی دواساتەکان چەندین جار لە دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق بۆ ئەم پرسە، بەڵام جار لە دوای جار کارەکە سەری نەدەگرت و، هەڵەبجە نەدەکرا بە پارێزگا. لە بزە و خەندە و ئومێدێکی زۆر لە هەست و بیر و هزری دڵی ناحەزان لە بێهیواییەکی بە غەم لە نیشتمانپەروەران شێرە کوڕانی پارتی لە کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق ڕمی سەرکوتکردنی نەیارانی بەکار هێنا؛ چاوی نەیارانی ئەبڵەق کردەوە و هەناسەیەکی تری لە شەماڵی ئاسوودەیی وەبەر گیانی دایکی شەهیدان و خەڵکی دڵسۆزی ئەم شارە پڕگوڵەباخەدا کردەوە، لەسەر دەستی شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە پشکی پارتی کە سەلماندی نوێنەری ڕاستەقینەی سەرتاسەری هەڵەبجەییەکان و تێکڕای خەڵکی کوردستانە، دەنگ درا و هەڵەبجە کرا بە پارێزگا. خەونە گەورەکەی هەڵەبجە و هەڵەبجەییەکان کرا بە ڕاستی، پارتی ئەبەد چاوی لە پلە و پۆست نەبووە لە حکومەتە یەک لە دوایی یەکەکانی عێراق؛ هەموو کات هەر بەرپرسێکی کورد لە عێراق لە پشکی پارتی جێپەنجەی دیار نەبووبێ لەو پرسانەی پەیوەندیی بە هەرێمی کوردستانەوە هەبووبێ یان دەستی لەکار کێشاوەتەوە یان هەڵوێستێکی توندی دەربڕیوە؛ واتە پارتی دیموکراتی کوردستان هەرگیز خۆی لە نوێنەرایەتیکردن لە دڵسۆزی و خاکی و نیشتمانی بۆ خەڵکی کوردستان نەدزیوەتەوە؛ چالاکانە بەرگری کردووە، هەر دەسکەوتێک هەبێت کە بە خەیالت دابێ بۆ ئەم نیشتمانە، دڵنیا بە دەستی پێداگر و سیاسەتی حەکیمانەی پارتی پڕ ئاگر و سەبر و تەحەمولی خەڵکی کوردستانی شاکر بووە بۆ ئەوەی لەژێر خۆری ئازادیدا بدرەوشێنەوە، نەک لە تاریکیدا پەراوێز بخرێن و لەبیر بچنەوە، هەڵەبجەییەکان شاهێدی ئەمەن کە هەڵەبجە چی بۆ کراوە و بە سەرکەوتنی پارتی چیتریشی بۆ دەکرێ لە داهاتوویەکی زۆر نزیکدا، کە هەمووان خەونی پێوە دەبینن، شاری هەڵمەت و قوربانی و شاری کیمیاباران و جینۆساید و دایکی شەهید و کوڕی جۆتیار و خەڵکی بەوەفا و هۆشیار و بەئەمەک ئەمجارە هەستنە سەر پێ، بە دەنگی بەڵێ بۆ ئارامی و ئاوەدانی، بۆ شادەماری قۆناغێکی نوێی نیشتمانپەروەری و کوردایەتی بۆ ئاسوودەیی و پارتی و سەرکردایەتی، بۆ ناساندنی ناسنامە بە هەموو جیهان و سەردانەنەواندن لە هیچ ساتەکی.
هەڵەبجە و هەڵەبجەییەکان زەردپۆش و لێوانلێو لە بەڵێ بۆ لیستەکەی پارتی، جارێكی تر دەیسەلمێنن و سۆز و پەیمان و وەفا نوێدەکەنەوە بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕۆژی دەنگداندا، ئاپۆڕەی پشتیوانی بۆ پارتی و بارزانی لەم شارە زیندووە دەبینرێت، خەڵكی كوردپەروەری پایتەختی هەوادارانی ئاشتی و ئازادی، زۆریان چەشت لە ناڵەی برینداران و وێرانکارییەکان و کیمیاباران و شەهیدکەوتنی هەزاران خەڵکی بێتاوانی ئەم شارە خۆشەویستە تەنها تاوانیان شوناسی نیشتمانی بوو. ئیتر دەست دەکەن بە سەرکەوتنی لیستی پارتی، چونکە سەلمێنرا کە تاکە حزبە لە کوردستان و عێراق لە خەمی ئازادی و ئاوەدانی و پێشکەوتن و سەربەخۆیی گەلەکەیدایە بە شایەتیی هەوڵ و خەبات و قوربانیدانی ڕۆڵە کوڕانی ئەم پارتە لە مێژوودا و ئەنجام و دەسکەتەکان لە ئێستادا و خەونەکان لە داهاتوودا بۆ تاک بەتاکی هەر کوردێکی نیشتمانپەروەر بۆ هەڵەبجە و سەرتاسەری کوردستان کە لە ئەرزی واقیعدا دەبینرێن کە تاکو ئێستاش بۆ یەک جاریش لە بەرامبەر پرسە نیشتمانییەکان شێرەکورانی پارتی درێغیان نەکردووە کە بوینە چقلێک لە چاوی نەیارانی کورد و کوردستان. هەڵەبجەییەکان گوڵ دەدەن لەیەخەی مێژوو و بڕیار دەدەن چیتر یەک دەنگیش بەلاڕێدا نەبڕێت و سوپرایز دەکەن بۆ هەموو کوردستانیان کە
هەڵەبجەییەکان تاک بە تاک و کۆمەڵکۆمەڵ و شەپۆلشەپۆل لە رێکەوتی ١١/١١ـدا ڕوو دەکەنە سندووقەکانی دەنگدان و، هەمووان دەنگ بە لیستی ژمارە ٢٧٥ دەدەن، ئایندەی هەڵەبجە لەگەڵ پارتییەکان قەرەبووی هەموو نەهامەتییەکان دەکاتەوە؛ ئیتر چالاکانە بۆ یەک جاریش بێ بە یەک دەنگ و رەنگ خەونە گەورەکانی ئەم نەوەیە و نەوەی داهاتوش لەم شارە پڕ قوربانییە بەرەو لێواری سەرکەوتن هەنگاو دەنێت.

