ماكوان عێزه‌ت – هەولێر
1-3
وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم، ڕایدەگەیەنێت: به‌رنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گۆرانكاریی و چاكسازی بوو له سیسته‌می ته‌ندروستیدا، هەربۆیە لە كابینەی نۆ گرنگیەكی زۆری پێ دراوە.
بابه‌تی ته‌ندروستی له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگییه‌كی زۆری هه‌بوو. د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت: سه‌رۆك وه‌زیران زۆر به په‌رۆشه‌وه دەیڕوانده كه‌رتی ته‌ندروستی. چونكو كه‌رتی ته‌ندروستی به‌داخه‌وه له سیسته‌می ئێمه‌دا سیسته‌مێكی كۆنی عێراقە، له‌گه‌ڵ زۆربوونی ژماره‌ی دانیشتوان و فراوانبوونی جوگرافیای دانیشتوان و كۆمه‌ڵێك ته‌كنه‌لۆژیای نوێ و پێشهاته‌ی نوێی دنیا سیسته‌می ته‌ندروستی كە له جیهاندا گۆڕاوه به ئاراسته‌ی جیاوازتر. هەربۆیە ئەم سیستەمەی كە هەیە ناگونجێ له‌گه‌ڵ داواكاری و توموح و هه‌م هاووڵاتی هه‌میش حكومه‌ت و بڕیاربەدەستان.
د. سامان بەرزنجی دەشڵێت: له سیسته‌می ته‌ندروستی دا سێ ره‌هه‌ندی گرنگ یان بڵێن سێ لایه‌نی گرنگ (هاووڵاتی، ستاف، كاربەدەستانی حكومه‌ت) هەیە ده‌بێت تا راده‌یه‌كی باش ره‌زامه‌ند بن یان ئاسووده‌بن، له دنیادا سه‌تاسه‌ت شتێك نییه بەدڵی هەمووان بێت، به‌ڵام ده‌ڵێم به‌ڕێژه‌یه‌كی باش پێویستە هەبێت. به پله‌ی یه‌كه‌م هاووڵاتییه. یانی پێش وه‌ی ئامانجی حكومه‌ت بێته دی ئامانجی هاوڵاتی به پله‌ی یه‌كه‌مە دەبێت تا راده‌یه‌كی باش بێته‌دی، هەر سێكته‌رێك كاریكرد و ئیشیكرد، به دڵنیاییه‌وە كه‌م و كورتی و كه‌مته‌رخه‌می و سه‌رپێچیشی ده‌بێ و هه‌ڵه‌شی ده‌بێ، ئه‌وانه هه‌مووی هەن. ئه‌مه لایه‌نی هاووڵاتی و، له وڵاتانی پێشكه‌وتوو و ئێستا به ده‌یان ملیۆن هاووڵاتی له ئه‌مریكا ناره‌زاییه له سیسته‌می ته‌ندروستی، ئه‌سڵه‌ن بێبه‌شه. ئه‌مه له وڵاتێكی وه‌كو به‌ریتانیایه‌كه له ئه‌وروپا دا ده‌نگی زۆری هه‌یه، ئه‌و ده ساڵه‌ی دوایی به‌رده‌وام ناڕه‌زایی هه‌یه. له هه‌رێمی كوردستان به دڵنیایی هاووڵاتی به شتێكی گرنگ و ته‌ركیزی ئێمه له‌سه‌ر داواكاری و خزمه‌تی هاووڵاتی بوو.
لایه‌نی دووه‌م ئه‌و ستافه‌ی كار دەكات پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستییە ئه‌میش ده‌بێت تا رادده‌یه‌ك ئاسووده بن لەو سیستەمە.
حكومه‌ت‌كه لایه‌نی سێیه‌مە ئایا چه‌ند به‌رنامه‌كانی حكومه‌ت هاتۆته دی ئایا به‌ڕێوه‌به‌رانی حكومه‌ت توانیویانە ئه‌وه‌ی كه به‌رنامه‌ی بۆ داڕێژاوە بگه‌یه‌نێته سه‌داسه‌د. ئه‌مانه هه‌مووی ره‌هه‌ندی گرنگن له سیسته‌می ته‌ندروستی دا.
ئێمە ده‌بێ سیسته‌می ته‌ندروستی و له‌گه‌ڵ خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی ئەم دوو ده‌سته‌واژه‌ی جیا بكه‌ینه‌وه. ئایا سیسته‌مه‌كه به دڵی هه‌موو لایەكە، بە دڵنیاییەوە دەڵێین نه‌خێر چونكو له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی دنیا و گۆڕانكاریی دنیا و ئه‌و سەر‌ده‌مەی ئێستادا وە له‌گه‌ڵ ئه‌و سیسته‌مه‌ی عێراقی كۆندا ناگونجێت. به‌ڵام بە دڵنیایی ئه‌مه‌ش بابه‌تی ئه‌وه بوو كه به‌رنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گۆڕانكاری و چاكسازی بوو له سیسته‌می ته‌ندروستی. به‌ڵام ئایا خزمه‌تگوزارییه‌كان چۆنه؟ ده‌سته‌واژه‌ی خزمه‌تگوزاری به دڵنیایی خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی نابێ هه‌ر به شێوازێكی هه‌ره‌مه‌كی ئه‌وه دووكانێك نییه بیكەیتەوە، به‌قه‌د رۆژه‌كه و یان به‌قه‌د شانس بڵێی ئەمڕۆ فرۆشم باش بوو فرۆشیارم هه‌بوو مشتریم هه‌بوو ئه‌مە نه‌خێر. ئه‌مه له‌سه‌ر پێوه‌ره، له هه‌موو جیهاندا پێوه‌ر هه‌یه، هەر پێوەرێكیش زانستێكە، زانستی پێوه‌ری، ئه‌و دەستنیشانانەی له سیسته‌می ته‌ندروستی دا زۆر گرنگه.
دەربارەی هەوڵەكانی وەزارەتی تەندروستی بۆ هۆشیاری هاووڵاتیان، د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی هەرێم گوتی: هاتنی کۆرۆنا هەقیقەتێكی بە دنیا گوتەوە كە تەندروستی گشتی نابێ لەبیر بکرێت، تەنانەت وڵاتە پێشکەوتووەکانیش تەرکیزیان سوڕاندەوە كە زیاتر كار لەسەر چاودێری تەندروستی سەرەتایی بكەن.
سیستەمی تەندروستی دوو بەشە. خزمەتگوزاری تەندروستی گشتییە یان بڵێین خۆپارێزی (ویقایی). بەشەکەی تر چارەسەرییە. ئەوەی چارەسەرییە ئەو هاووڵاتییە، ئەو کەسەی کە دێتە دامودەزگایەکی تەندروستی، خۆی دێت بۆ چارەسەرکردن، خۆی دێتە نەخۆشخانە، لە دەرگا دەدا تا چارەسەر وەربگرێت. ئینجا دەچێتە عیادەیەک، دەچێتە سەنتەرێک، دەچێتە بنكەیەكی تەندروستی. ئەوە بەشی چارەسەرییە، بەڵام بەشی تەندروستی گشتی ئێمە بڵێین تەندروستی حکومەت دەبێ بچینە بەر دەرگای ماڵی، ئەوەیان بۆ هاووڵاتییەکە واتە جیاوازییەکی زۆری هەیە، نەخۆش و هاووڵاتی. ناکرێت تەنها خەریکی نەخۆش بین، هاوڵاتی لەبیرکەین. هاوڵاتی مافی خۆیەتی ئاوی پاکی خواردنەوەی هەبێت. ئەمە گرینگ‌ترین پێوەرە. دووەم هەوڵەكانمان بۆ ئەوەبێت هەموو هاوڵاتییەک تەمەن درێژ بێت، تەمەن لە کۆمەڵگا هەبێت. كە ئەمەش بە یەکێک لە نیشانەکانی تەندروستی سەركەوتوو دادەنرێت چونكە پێویستە پارێزگاری لە تەمەن بكرێت و تەمەنی مرۆڤ درێژبێت.
هەر بۆیە دەبێت چاودێری تەندروستی سەرەتایی بکەی لە کاتێکدا مرۆڤەکە لەناو سکی دایکیەتی. تا ژێر خاك.
ئێمە بەڕێوبەرایەتیی خۆپارێزیی تەندروستیمان لە هەموو شارەكان هەیە. ئەوانە کۆمەڵێک پڕۆگرامن كاری لەسەر دەكەن، پڕۆگرامی کوتان، ئەگەر کوتان نەبا، ئێستا جۆری نەخۆشیی گوازراوەوەمان وەها كەم نەدەبوو.
هەر بۆیە جەخت دەكەینەوە كە ئێمە پێویستمان بە بیست ئەوەندەی دیکەی تیمی چاودێری تەندروستی هەیە، بە لایەنی کەمیش ئەوەنەم وتوە.

