رۆژنامەی ھەولێر

ئاگادارییەک لە زانکۆی سەلاحەدین بۆ سەرجەم قوتابییانی وەرگیراوی ساڵانی رابردوو

زانکۆی سەلاحەدین ئاگاداری قوتابیانی وەرگیراوی ساڵانی رابردوو دەکاتەوە تاوەکوو کۆتایی ئەم مانگە سەردانی تۆماری زانکۆ بکەن بۆ ئەوەی دەست بە خوێندن بکەن و بێ بەش نەبن لە خوێندنی ئەمساڵ.

ئەمڕۆ چوارشەممە، سامان عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین بە کوردستان تیڤی ڕایگەیاند: تۆماری گشتیی زانکۆی سەلاحەدین سەرجەم ئەو قوتابییانەی لە ساڵانی ڕابردوو لە زانکۆی سەلاحەدین وەرگیران ئاگادار دەکاتەوە کە دەتوانن مامەڵەکانیان دەست پێ بکەنەوە.

سامان عەبدوڵڵا گوتیشی، بەهەر هۆکارێک “ڕاکێشانی دۆسییە یاخود سڕینەوەی ناویان بۆکراوە، یان پەیوەندییان بە کۆلێژ نەکردووە” تاوەکوو کۆتایی ئەم مانگە سەردانی کۆلێژ بکەن بۆ مەبەستی گەڕانەوەیان بۆ خوێندن.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین رایگەیاند: “دوای ئەو وادەیەی دایریکراوە هیچ مامەڵەیەک وەرناگیرێت”.