رۆژنامەی ھەولێر

مارف ئاغایی

مارف ئاغایی

 

1
لێوم پەنجەی باغەوانێکە،
چاوەڕوانە:
بەری ماچێ
لە داری بەژنی تۆ بچنێ .
٢
هەوری یادت
بەسەر داربە ڕووی باڵاما ڕادەبوورێ.
ناتوانم دەست لە دەستت نێم؛
بریا هەور دەستی بوایە !
٣
من بەروبووی داری گریان،
تۆ ڕێبواری نێو باغی سەوزی پێکەنین.
چەند زەحمەتە بە یەک بگەیین!
٤
سینگی هەور
کاغەزی زۆر نامەی من بوو.
بۆ پەژارەم:
هەور گریا،
کاغەز بە دەستت نەگەیی!

لە کتێبی: زەوی سەخت و ئاسمان دوور