رۆژنامەی ھەولێر

عومەر ئۆرەیی، بەرپرسی لقی ٨ی پارتی لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ: لەپێناو بەرگری لە قەوارەی هەرێمی کوردستان پارتی دەیەوێت بەهێزەوە لە بەغدا بێت

ڕائیب جادر – هە‌ولێر

عومەر ئورەیی، بەرپرسی لقی ٨ی پارتی لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، لە دیدارێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی “ھەولێر” دەڵێت: پارتی دیموکراتی کوردستان دەیەوێت لە بەغدا بەھێز بێت، لەپێناو ئەوەی بەرگریی لە قەوارەی یاسایی و دەستووریی ھەرێمی کوردستان بکات، بۆیە پێویستە ھەموومان دەنگ بە لیستی ٢٧٥ـی پارتی بدەین.

پارتی زۆربەی ھەرە زۆری دەنگەکانی خەڵکی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بۆ خۆی دەبات، ئەمەش بۆ خەبات و تێکۆشانی پارتی و سەرکردایەتی ئەو حزبە دەگەڕێتەوە، کە ھەردەم پارتی خۆی بە خەمخۆری میللەتی کوردی زانیوە و ھەردەم پارتی بووە لە پێناو پاراستنی میللەتەکەی شەڕی کردووە و خۆی کردووەتە قوربانی.
کاندیدانی پارتی لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بەڵێن دووپات دەکەنەوە لە بەغدا شەڕ لەسەر مافە دەستوورییەکانی خەڵکی ھەرێمی کوردستان بکەن، بۆ ئەوەش داوا لە خەڵک دەکەن ڕۆژی ھەڵبژاردن ڕوو لە سندووقەکانی دەنگدان بکەن و دەنگی خۆیان بە لیستی ٢٧٥ی پارتی و کاندیدەکانی بدەن.
عومەر ئۆرەیی، بەرپرسی لقی ٨ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، گوتی: زاخۆ قەڵای پارتییە، ئێستا بۆ ھەموو حزب و لایەنەکان دیار بوو کە جگە لە پارتی ھیچ کەس و لایەنێکی دیکە ناتوانێت دەنگی زاخۆیەکان ببات، ھەر ئەوەش ھۆکار بووە کە تەنیا بەربژێرانی پارتی لە زاخۆ ھەبن و ھیچ حزبێکی دیکە ئەو بوێریەی نەبێت بەربژێری ھەبێت.
بەرپرسی لقی ٨ی پارتی لە ئیدارەی زاخۆ، گوتیشی: زاخۆ زۆر گۆڕاوە و ڕۆژبەڕۆژیش دەستی ئاوەدانی دەگاتە ھەموو ناوچەکان و زیاتر ئاوەدان دەبێتەوە، ئەوەش ھەموو پارتییە ناوچەکە ئاوەدان دەکاتەوە، وەکو لقی ھەشتی پارتی ئامادەکاری زۆر باشمان کردووە بۆ ئەوەی سەرکەوتنی گەورە بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان تۆمار بکەین.
عومەر ئورەیی، بەرپرسی لقی ٨ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، ئاشکراشی کرد: پارتی دیموکراتی کوردستان دەیەوێت لە بەغدا بەھێز بێت، لەپێناو ئەوەی بەرگریی لە قەوارەی یاسایی و دەستووریی ھەرێمی کوردستان بکات، بۆیە پێویستە ھەموومان دەنگ بە لیستی ٢٧٥ـی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەین، ئەوەش لەپێناو کوردستانێکی بەھێز، چونکە ھەرچەند پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا بەھێز بێت کوردستان ھێندە بەھێز دەبێت، بۆیە با دەنگی ھەموومان بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان بێت.
بەرپرسی لقی ٨ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، زیاتر دەڵێ: لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لیستی ھەموو خەڵکی کوردستان و لیستی سەرۆک بارزانییە، ئەرکی ھەموومانە پارێزگاری لەو لیستە بکەین، چونکە ئەوەی خزمەتی خەڵکی کوردستان دەکات و پارێزگاری لە دەستکەوتەکانی گەلی کورد دەکات تەنیا لیستی پارتی دیموکراتی کوردستانە، کاردەکات بۆ پێشخستنی ھەرێمی کوردستان و بەدەستھێنانی مافی گەلی کورد لە بەغدا.