رۆژنامەی ھەولێر

کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان: لیستی ٢٧٥ـی پارتی پارێزگاری لە بەرهەمی خوێنی شەهیدان دەکات بۆیە دەنگی پێ دەدەین

ڕائیب جادر – هە‌ولێر

کەسوکاری ئەنفالکراوان پشتگیری خۆیان بۆ لیستی ژمارە ٢٧٥ـی پارتی دەردەبڕن و دەڵێن: دەنگی ئێمە بۆ ئەو لیستەیە، چونکە تاکە لیستە کە بەرگری لە مافی کەسوکاری ئەنفالکراوەکان دەکات و، لێناگەڕێ جارێکی دیکە گەلی کورد ئەنفال و کیمیاباران بکرێتەوە، ئەوەش ئەوە دەگەیەنێت سەرکەوتنی لیستی پارتی سەرکەوتنی کوردستانە.

ژیان شاکر، بۆ ڕۆژنامەی “ھەولێر” گوتی: وەکو کەسوکاری ئەنفال و کچە ئەنفالێک پاڵپشتی خۆم بۆ لیستی ژمارە ٢٧٥ دووپات دەکەمەوە، چونکە تاکە لیستە بەرگری لە مافی کەسوکاری ئەنفالکراوان دەکات و داکۆکی لەو دەستکەوتانە دەکات کە کەسوکارمان لە پێناویاندا شەھید و ئەنفال بوونە.
نیاز ساڵح، کەسوکاری ئەنفال، بۆ ڕۆژنامەی “ھەولێر” ڕوونیکردەوە، ئامادەم دەنگ بە لیستی ژمارە ٢٧٥ بدەم، داواش لە کەسوکاری ئەنفالکراوان دەکەم دەنگ بەو لیستە بدەن، چونکە لیستی خوێنی شەھیدان و ئەنفالکراوان و پێکەوەژیانە، ئامادەین جارێکی دیکەش قوربانی لە پێناو سەرخستنی لیستی پارتی بدەین، چونکە ئەگەر پارتی نەبێت کوردستانیش نابێت، ئەگەر کوردستانیش نەبوو واتە ئێمەش نابین، بەوەش جارێکی دیکە ئەنفال و کیمیاباران دەکرێینەوە و شتێک نامێنێت بە ناوی کوردستان.
خورشید شەریف، کە باوک و برایەکی ئەنفالن و خۆیشی پێشمەرگەیە، بۆ ڕۆژنامەی “ھەولێر” گوتی: لیستی ٢٧٥، لیستی شەھید و ئەنفالکراوانە، لیستی پێشمەرگە قارەمانەکانە، لیستی داستانی پردێ و سحێلایە، لیستی پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلی کوردە، بۆیە دەنگی پێ دەدەین، داواش لە ھەموو کەسوکاری ئەنفالکراوان و پێشمەرگە قارەمانەکان دەکەم، دەنگ بەو لیستە بدەن، چونکە سەرکەوتنی لیستی پارتی، سەرکەوتنی کوردستانە.
فکری نازم، وەکو کوڕە ئەنفالێک بۆ ڕۆژنامەی “ھەولێر” دەڵێت: دەنگی من بۆ لیستی پارتییە و ھەموو کەسوکاری ئەنفال و شەھیدەکانیش دەنگ بەو لیستە دەدەن، چونکە تاکە لیستە کە بەرگری لە مافی کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان بکات و، ماف و ئیمتیازاتی ئێمە بە دەست بھێنێت.
ھۆزان شێرزاد، کە زیاتر لە ١٠ کەسی ئەنفالن، بۆ ڕۆژنامەی “ھەولێر” ئاشکرای کرد: من جگە لە ئەنفالکراوەکان، چەندین کەسوکاریشم شەھیدن، ئەویش ھەموو بۆ ئەوە بووە کە گەلی کورد بە ئازادانە بژیت، لیستی پارتی، لیستی شەھیدان و ئەنفالکراوانە، تاکە لیستە کە بەرگری لە مافی کەسوکاری ئەنفالکراوان و شەھیدان بکات، بۆیە دەنگی ئێمە بۆ ئەو لیستەیە.