رۆژنامەی ھەولێر

كەشتیی چارەنووسمان

‎هاودەنگ فارووق
لەو جێگەیەی پاساری بۆ تنۆكێك ئاو دەخنكێت، پارتی ڕووبارێك لەگەڵ خۆی دێنێت.. هەر وەختێك ئاوەدانیت ویست، تەماشای هەگبەی پڕو خەرمانی پارتی بكە.. بنۆڕە لەم حەشاماتی كارو خزمەت وپرۆژە. سینگی و بەرۆكی هەولێر، هەمووی ختوخاڵ و خێل و مێخەكی پرۆژەكانی ڕۆڵەكانی پارتی و بارزانییە..
ئایا هەموو شارێك، سلێمانی و هەڵەبجەو كەركووك، بەغدا و سەڵاحەددین و موسڵ و ئەنبار، پێویستیان بە شەقامێك نییە تاچاو بڕبكات پان وتەخت و سەوزپۆش و خەت وخاڵدار؟ ئەرز و ئاسمانی هەولێر و دهۆك و سۆران، زاخۆ و ناوچەی بادینان، شایەتیدەرن بۆ ئەوەی بەڕووی سورەوە بەهەموو خەڵكی دەڤەرەكان بڵێین: نەكەن دەرفەت لەدەست بدەن، ئەمجارە جڵەوەكە بدەنە دەستی پارتی و، هەر ئەوەندەی چاوتان لێكنا، تاكو چاوتان بەرەو ئاسمان دەكرێتەوە، لەتەنیشتی ماڵتەوە شەقامێكی ڕەشی خاڵدار و، لامپایەكی چل چرا… بارانی بەلێزمەی بەنداوەكان دەگەنە لاتان.. ئێوە دەنگ بدەن بەپارتی. ئیدی بێخەم و خەیاڵی دڵنیایی، چاوەڕوان بن پارتی كەشتیی چارەنووستان بگەیەنێتە ناو باخچە ڕازاوەكانی پێشكەوتن… فەرموو ئەمجارە شەنسی خۆتان و شارەكانتان لەگەڵ پارتی تاقی بكەنەوە، ئەوجا هەولێر دێت بۆ بەردەم ماڵەكەتان.