ئەمڕۆ دووشەممە 2025.10.20، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەیاوەری شەیخە بەشیر فەرحان، هەڵسورێنەری کونسوڵخانەی گشتیی ئیمارات لە هەولێر و ئەحمەد هوشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانە، لە فڕۆکە خانەى نێودەوڵەتى هەولێر، پێشوازی لە شاندێکی باڵای دەوڵەتی ئیمارات بە سەرۆکایەتی عبداللە لووتا، جێگری وەزیر و بەرپرسی نووسینگەی هەماهەنگی لە ئەنجومەنی وەزیرانی شانشینی ئیماراتی عەرەبی کرد.
سەردانى شاندەکەی دەوڵەتی ئیمارات لە چوارچێوەی هەوڵەکانی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ئیماراتە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە سیاسی و بازرگانییەکانیان و بڕیاریشە شاندەکە ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەی گرنگ، لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدات.

