خالید بایه‌زیدی (دلێر)
1-
ژن و ئاسمان
لە یەک ئەچن
کاتی ساماڵ
کاتی باران
کاتی وایشه
کولکه زێڕینه‌یه
له باوه‌شی کێودا
2-
دایکانی سه‌رزه‌مینی من
لایه لایه‌ی مه‌رگ ئە خوێنن
له لانکه
تا گۆڕ
پاشان ژیان
له چاڵ ئەنێن
3-
جیهان !
جێگایه‌کی ئەمن نییە
بۆ گوڵه‌کان
هه‌ر بۆیه
توم له دڵدا ڕواند
تاکوو هه‌رگیز
دڕکه‌کان
په‌ڕەی گوڵت
هه‌ڵنەوه‌رینن
4-
شه‌قام !
بیره‌وه‌ریه کانی
منداڵیم
هه‌ڵده‌داته‌وه
منیش ده‌ست له ناو ده‌ستی
دایه‌گه‌وره‌م
بیری پیاسه‌ی
گه‌وره بوون ده‌که‌م
5-
دایکم !…
هه‌تا ئێستاش
گوڵی کراسه
کچه ئەنفال کراوه‌که‌ی
به فرمێسکه کانی
ئاو ئەدات

