رۆژنامەی ھەولێر

دانا نەجمەدین: پارتی هێزم پێ دەدات ئەفراندن لە شیعری نوێ بکەم

شیڤان شێرزاد – هەولێر

 

شاعیرێکی گەنج وێڵە بە دوای وشە و ئەفراندن لە نۆتەکردنەوەی ئەو شیعرانەی بۆ نیشتمان لەدایک دەبن و دەبن بە ویردی سەر زوبانی خەڵکانێک ئەشقی نیشتمان لە دڵیاندا ڕەگی گرتووە و، نە هەڵدەقەنێت و نە لار دەبێتەوە.
دانا نەجمەدین” وەک شاعیرێکی گەنج و خاوەن دیدگایەکی تایبەت بۆ جوانیی نیشتمان و پەڕە شیعرییەکانی لە ئەشق و ئەوینەکانی لە دڵدارییەوە هەڵدەداتەوە، ئەمجارەیان شیعر بۆ پارتێک دەنووسێت، کە بووەتە سیمبولی خۆڕاگری و نەبەردی و شاخ و کێو و داستانەکانی دێڕ بە دێڕ لە مێژوو نووسراونەتەوە و ٣٣ ساڵیشە وەک حوکمڕانێکی سەرکەوتوو شانی داوەتە بەر پرۆسەی ئاوەدانی و کوردستانی گەیاندووەتە قۆناغێکی هاوچەرخ بە جۆرێکی وا گەشتیاران لە چوارقوڕنەی دنیاوە دێن بۆ هەولێر.
ئەو شاعیرە ڕاشکاوانە دەڵێت: خامەکەم بۆ نووسینی ئەشق گرتووەتە دەست، ئەشقێکی بێگرێ و بێپەردە لە دەربڕینی خۆشەویستی، بۆیە ئەمجارەیان بە وشە و شیرینتر لە دەربڕینی خۆشەویستی بە پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێم، دێڕە شیعرییەکانم، ناسک تر دەبن لەوەی تۆ بۆ ئەشقی ئەو نیشتمانە هەوڵی بۆ دەدەیت و پەنجەرە داخراوەکان و ڕق و کینەی ناحەزانت بە شیعر بەتاڵ دەکەمەوە و هەموومان پێکەوە سندووقی دەنگدان دەکەین بە سەکۆیەک بۆ داڕشتی نەخشەی سەرکەوتنەکانت، چونکە ئێوە هێزن، ئیرادەن، ئارامین، بیرن، باوەڕن و کۆڵێک خەمی نیشتمانتان هەڵگرتووە و سەرکەوتنیش هەر لە ڕێگایەیە و هێزم پێ دەدات ئەفراندن لە شیعری نوێدا بکەم و خزمەتێک بکەم بە گەل و نیشتمانێکی ئازاد لەژێر چەتری ئەو حیزبە قوربانیدەر و تێکۆشەرەی کوردستاندا.