گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵان له شاری کەلار بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە گیانی لەدەستدا.
ڕووداوەکە لەسەر شەقامی گشتی کەلار، بەرامبەر گەڕەکی حەمرین ڕوویدا، کاتێک ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کراون خۆی کێشا بە گەنجەکەدا و بە سەختی برینداریکرد.
سەرەڕای هەوڵەکانی فریاگوزاری و گەیاندنی بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەستدا.

