پـــەروەردەی منـــداڵ

منداڵە چاوگەشەکانی ئەمڕۆمان هیوای داهاتووی کوردستانن وبەنرخترین سامان و سەرمایەیی گەلەکەمانن کە لە سامانەکانی نەوت و زێڕو کۆی سامانەکانی تر بەنرخترن. لە هه‌موو جیهاندا ولە هه‌موو سەردەمێکدا منداڵان هێمای جوانی و دڵپاکی وڕاستگۆین .لە ئەمڕۆدا پێشکه‌وتنی گەلان بەوە پێوانە ئەکرێت کە تاچ ڕادەیەک بایەخ بە ڕاهێنان و فێرکردن و پەروەردەی دروست دەدرێت.
پێویستە دایک وباو ک خۆشەویستی وسۆزی زیاتر بە منداڵەکانیان بدەن چونکە ئەمە گرنگی زۆری هه یە بۆ ئەوەی منداڵ هه ست بە ئاسودەی و دڵنیایی زیاتر بکات. ڕۆژانە کاتێکی دیاریکراوتان هه بێت کە بە خۆشی وشادی و قسەی خۆش لەگەڵ منداڵه‌کانیان بەسەربەرن پێویستە دایک وباوکان هه رلە تەمەنی کەمەوە منداڵان فێری ڕاستگۆی و ڕێزگرتن بکەن و وایان لێ بکرێت کە ڕێزی گەورەو بچوک بگرن وڕۆحی لێبوردەیی لە نێوانیاندا گەشە بکات، وە منداڵان مافی ڕەوای خۆیانە کە بە ئازادی گوزارشت لە ڕاو بۆچونەکانیان بکەن بەتایبەتی ئەو بابەتانەی کە پەیوەندی بەخودی خۆیانەوە هه‌یە. پێوێستە دایکان وباوکان هه میشە پێشەنگ و نموونەی زۆر باش بن بۆمنداڵەکانیان و پاداشتیان هه بێت بۆیان بۆئەوەی هانی زیاتریان بدەن و هه‌رگیز منداڵەکانتان لەگەڵ منداڵی خەڵکی بەراورد نەکەن و هیچ کاتێک توانج و قسەی نەشیاوبەکار نەهێنن بەرامبەریان، چونکە کاریگەری زۆری لە سەر کەسایەتیان ئەبێت وبەجوانی گوێیان بۆبگرن و هیچ کاتێک قسەیان پێ مەبڕن .یارمەتیان بدەن لە دیاریکردنی ئامانجەکانی ژیانیاندا و پشگیری تەواویان بکەن بۆ بەدەستهێنانیان. دایک وباوک زۆر کراوە بن لەگەڵ منداڵه کانیان وەکو هاوڕێ بن بۆیان، بەڵام بەداخەوە تا ئەمڕۆیش بەشێکی زۆر له دایکان و باوکانی ئەمڕۆمان بە پێی میزاجی خۆیان لەگەڵ منداڵەکانیدا ڕەفتار وهه ڵسوکەوت ئەکەن. هه‌روەکو چۆن پەنجا شەست ساڵ بەرله ئەمڕۆ دایکان وباوکان ڕەفتاریان لەگەڵدا کردوون. ئه وە نازانێت بەداخەوە کە نەمنداڵانی ئەمڕۆ ونە پەروەردەی نوێ، وەکو منداڵان و پەروەردەی سەدەی ڕابردوو نین. هه م ئاره‌زووەکانیان و تواناو ئاستی زیرەکیان وەکو منداڵانی پێشوونین منداڵانی ئەمڕۆ زیرەک و هۆشیارترن .نابێت لێدان یان توندووتیژی بەرامبەریان بکه ن چونکە کاریگەری زۆر خراپ لەسەرباری دەرونی منداڵ بەجێ دەهێڵێت ئه‌و منداڵانەی کە ڕووبەرووی توندووتیژی ولێدان ئەبنەوە ئه و منداڵانە شەڕانگیزترن بەبەراورد به ئەومنداڵانەی کەلێدان وتوندووتیژی بەرامبەریان بەکارنایات، بۆ ئەوەی منداڵەکانمان توشی بەدڕەفتاری نه بن لێیان مەدەن و ئەڵتەرناتیڤێکی ئەرێنی بۆ سزادانیان یان ڕاستکردنەوەی ئەوهه ڵانەی کە کردوویانن بدۆزنەوە.
پەروەردەیەکی درووست بۆ منداڵا ن وادەکات کە منداڵان لە دڵەڕاوکێ و خەمۆکی دەپارێزێت. جەختکردن لەسەر ئەوەی کە منداڵەکانمان بەباشی لە قوتابخانە فێردەبن، فێربوون بە شتێکی گرنگە لەپەروەردەی منداڵان پەروەردە وفێرکردن دوانەن و تەواوکەری یەکترن فێربوونێکی باش نەک تەنها له پێناو فێربوونێکی ئەکادیمی، ده‌بێت پەروەردەکاران دایکان وباوکان و مامۆستایان یان هه رپەروەردەکارێکی تر،شارەزایی لە قۆناغەکانی منداڵی و گەشەکردنی جەستەی و جیاوازیەکانی نێوان منداڵان بن، پێشەنگ و نموونەو سەرمەشق بن چونکەمنداڵان لاسایکەرەوەن و چاو لەخووی ئه وان ئەکه‌ن، وه‌ك ئەفڵاتوون دەڵێ: هونەرێکی تربوونی نیە کەلە پەروەردە بەرزترو پیرۆزتربێت.

ھەواڵی زیاتر