شێرکۆ حەبیب
پارتی دیموکراتی کوردستان، ساتەوەختێک لە ١٦ی ئابی ١٩٤٦ دامەزرا لە لایەن باوکی رۆحی کورد ژەنەراڵ مستەفا بارزانیی نەمر، مەبەست ئەوە نەبوو وەک حزبێکی سیاسی ئەو کات بۆ مەرامێکی سیاسی تایبەت کار بکات، بەڵکو بۆ ئایندە و دابینکردنی مافەکان و پاراستنی کوردستان و میللەت بەرەو ئاسۆیەکی ڕووناک و سەقامگیر ببات، هەر لەو ڕوانگەشەوە پارتی خەباتی شاخ و چەکداری و سیاسی لەماوەی تەمەنی خەباتی پڕ لەسەروەری نزیکە ٨٠ ساڵ سازشی لەسەر تۆسقاڵێک لە مافەکان نەکردووە، بەڵکو ئەو مافانەی ئەمڕۆ لە ئارادایە و ئاوەدانی کوردستان و پێگەی کوردستان لە ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی دەگەڕێتەوە بۆ بوونی پارتی لە گۆڕەپانی سیاسیی ناوخۆ و ئەو دیوی سنوور، ئەمەش دڵسۆزی سەرکردایەتی و ئەندامانی پارتی دەخاتە ڕوو، کە لەسەر ڕێنمایی و بۆ چوونەکانی جەنابی سەرۆک بارزانی درێژە بە خەباتی شکۆمەندی دەدات.
مێژوو ئەوەی سەلماندووە کەوا پارتی لە کوێ بێت مانای هێز لەوێیە، پارتی لە کوێ بێت ئاوەدانی لەوێیە، پارتی لە کوێ بێت ئازادی و ئارامی بوونی هەیە، پارتی لە کوێ بێت ئاسایش بوونی هەیە، پارتی لە کوێ بێت خزمەتگوزاری لەوێیە، پارتی لە کوێ بێت پێکەوە ژیان و برایەتی و تەبایی زاڵە، پارتی لە کوێ بێت ئاشتی بوونی هەیە. بوونی پارتی مانای بوونی یاسا و سەروەریی.
ئەمڕۆش ساتێک هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکرێت، پارتی سەربەرزانە ڕوو لە جەماوەر دەکات کە دەڵێ پارتی لە پێناو سەرفرازی و ئازادی ئێوە خەبات دەکات، بێگومان هەر کەس ئازادە دەنگ بە چ کاندید و لیستێک دەدات کە ئەوەش مافێکی سروشتی و دەستووری و یاسایی خۆیەتی کەس ناتوانێت لێی زەوت بکات، بەڵام گرنگ ئەوەیە هاووڵاتی ویژدانی خۆی ئاسوودە بکات، بەراورد بکات لە نێوان کار و خزمەتکردنی پارتی کە بۆ هەموو کوردستانە و ئەوانی تر کە تەنیا بەئاخافتن دەڵێن خزمەتمان کردووە، بە پێچەوانەی پارتی کە بەکردار خزمەتی کردووە و بەڵێنی داوە و جێ بەجێی کردووە، و بەردەوامە بە خزمەتکردنی هاووڵاتیان و بەرگری لە کوردستان بەدڵ و بەگیان، ئەوەی پێویستە هاووڵاتی تەنیا بیرکردنەوەی چەند خولەکێک و پێداچوونەوە بە کارەخزمەتگوزارییەکانی حکوومەتی هەرێم بکات ئەوسا بە ئاسوودەیی دەنگ بدات بەو لیستەی کە بەڵێنەکانی گەیاند و جێ بەجێی کردن، کاتی ئەوە هاتووە بە دروشمی بریقەدار و بەڵێنی بێ بنەما لەگەڵ کردار و جێ بەجێکردن جیا بکەنەوە، ئەوەلیستی ٢٧٥ کە کار دەکات و بێ ئەوەی بڵێت وا دەکەین بەڵکو دەڵێ کردارەکانمان جێبەجێ کرد.
پارتی هەردەم خاوەن هەڵوێست و خاوەن قسەی خۆیەتی هیچ کاتێک لە بەڵێن و کردارەکانی کەم تەرخەمی نەکردووە، گومان لەوەدانییە خزمەتی میللەت و داکۆکی لە مافەکانی لە دید و بۆچوونی ڕابەر و سەرکردە سەرۆک بارزانی سەرچاوە وەردەگرێت کە هەردەم دووپاتی ئارامی و سەقامگیری و پێکەوە ژیان دەکات.

