سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان مژدەیەكی دیكەی پێشكەش بە خەڵكی سنووری ئیدارەی راپەڕین كرد، ئەویش تەرخانكردنی رێژەی 20%ی داهاتی (مەرزی كێلێ)یە بۆ خزمەتكردنی خەڵكی ناوچەكە.
بە گوێرەی نووسراوێكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندی نیشانداوە لەسەر تەرخانكردنی رێژەی 20%ی داهاتی مەرزی كێلێ بۆ تەواوكردنی پڕۆژە بەردەوام و وەستاوەكانی سنووری شارۆچكەی پشدەر لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین.
نووسراوەكە دوێنێ چوارشەممە لەلایەن ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران واژۆی لەسەر كراوە و بۆ جێبەجێكردن ئاراستەی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین كراوە.
بەمەش بۆ لەمەودوا رێژەی 20%ی داهاتەكانی مەرزی كێلێ بۆ پڕۆژەكانی شارۆچكەی پشدەر لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین تەرخان دەكرێت.
وێنە: نووسراوەكەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان:-


