رۆژنامەی ھەولێر

سابوونی دوبەی قەدەغە کرا

تیمەکانی چاودێریی بازرگانی لە هەولێر دەستیان بەسەر بڕێکی زۆری بەرهەمێکدا گرت کە بە “سابوونی دوبەی” ناسراوە، ئەمەش دوای ئەوەی لێکۆڵینەوەکان دەریان خست کە بەرهەمەکە بە بانگەشەی ناڕاست و چەواشەکارانە فرۆشراوە. سابوونەکە گوایە ڕێگری لە قژ هەڵوەرین دەکات و یارمەتی گەشەکردنی قژی دەدات.

بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی هەولێر ڕوونی کردەوە. دوای بەدواداچوون و ناردنی نموونەی بەرهەمەکە بۆ پشکنینی تاقیگەیی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی جۆرییەوە، دەرکەوتووە سابوونەکە هیچ تایبەتمەندی و ماددەیەکی چارەسەری تێدا نییە. گوتیشی: “ئەنجامی پشکنینەکان دەریان خست کە ئەم سابوونە تەنیا بۆ پاککردنەوە بەکار دێت و هیچ بنەمایەکی زانستی نییە بۆ ئەو بانگەشانەی کە لەسەری نووسراوە.”