ئەمڕۆ 9ی ئۆکتۆبەر کە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی دامەزرداندنی ئەلفوبێی کۆری (هانگڵ) کە ساڵی 1446ـی زایینی، پاشا سێ جۆنگ دایهێنا.
لە ڕاستیدا تا ئەوکاتەی زمانی کۆری نەبوو، لە نیمچەدوورگەی کۆریا زمانی چینی بەکار دەهێنرا لەگەڵ هاتنی پاشا سێجۆنگی مەزن بۆ سەر تەختی پاشایەتی بێ کۆڵدان لەمە هەوڵی دا زمانێکی تایبەت بۆ وڵاتەکەی بخاتە بەردەست.
هۆکاری پەیدابوون و دەستپێکی دروستبوونی ئەم زمانە بۆ ساڵی 1443 دەگەڕێتەوە کاتێک پاشا سێ جۆنگ بۆ چارەسەری گرفتی نەخوێندەواری لەنێو گەلەیدا و ڕزگاربوون لە زمانی چینی زمانێکی نوێ و تایبەت بە گەلەکەی هەبێت هەر بۆیە سەرجەم زاناکانی گەلەکەی بە جووڵە خست و بۆ دەستەبەرکردنی ناسنامەیەکی نەتەوەیی و لەپێناو ڕێنووسێکی سادە و ئاسان بۆ فێربوونی زانستیانەتر، کە تا ساڵی 1446 بەفەرمی لە وڵات ڕایەگەنرا کە چیتر زمانی چینی بەکار نایەت و ئێمە خاوەنی زمانێکی تایبەت بە خۆمانین.
بەڵام لە سەرەتادا ناوی ئەلفبێی کۆری هانگڵ نەبوو!
لە نێوان ساڵانی 1910 تا 1913 پیاوێک بە ناوی (جی سیۆنگ) ناوەکەی گۆڕی بۆ هانگڵ، تا پێش ئەو کاتە پێی دەگوترا (ئیونمون)…
ئەمە بووە هۆی گۆڕانگارییەکی بەرچاوی کەلتووری کۆری و زیادبوونی خوێندەواری بە ڕێژەیەکی بەرز بۆ هەموو کۆرییەکان.

