شیڤان شێرزاد – هەولێر
هونەرمەندی ئاوازدانەر “عەبدولعەزیز سلێمان” لە بەردەم وەڵامی پرسیاری ئەوەی لەم هەڵبژاردنە چارەنوسسازەی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بەشداری لیستی ٢٧٥ـی پارتی دیموکراتی کوردستان وەک هێزێکی کاریگەر دەنگ بە کێ دەدەن دەڵێت: لە سەروبندی ئەم هەڵبژاردنەدا بە هەموو لایەک دەڵێم: پێویستە مرۆڤ ویژدانی خۆی بکاتە دادوەر و بزانێت کێ خاوەنی ئەم وڵاتە و بۆ بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی گەلەکەی خەباتی کردووە، خوێنی ڕشتووە، قوربانیی داوە و بەردەوامە لە خەبات کردن لەم پێناوەدا، هەروەها بزانن کێن ئەوانەی، کە وڵات فرۆشن و کار بۆ بێگانە دەکەن لەپێناو ئەوەی وڵاتمان هەر شکست خواردوو و ژێر دەستە بێت.
هێژایان کەسی سەرکەوتوو دوژمن و ناحەزی زۆرە و وەک داری بەردارە، کە ناحەزان بەردی تێدەگرن بۆ ئەوەی ببێتە بە دارێکی بێ بەر و لەناوی ببەن، دیارە ئەمە ڕەوشتی گەلێک کەسە، هەشتا ساڵە پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆک و ڕێبەرەکەی خەبات دەکەن لە پێناو بەرزکردنەوەی ناوی کوردستان و پاراستنی شکۆی میللەتی کوردستاندا، سەرەڕای ئالنگاری و بوونی دڕک و داڵ و ناحەز، کۆڵ نادەن و بەردەوامن لەم خەباتەیان، وەکو ڕۆژی ڕووناک دیارە کە کێن ئەوان ئاستەنگ و گرفت بۆ کوردستان و گەلەکەی دروست دەکەن.
بۆیە دەڵێم، ئازیزانم بڕۆن دەنگ بدەن بەو کاندیدانەی، کە شایستەن و بە قسەی بریقەدار و پارچە ئاوریشمێک یان خەڵاتێکی کاتی هەڵمەخەڵەتێن، دەست لەو کەسانە بەردەن، کە هاتوونەتە سەر حازر و بە دوای تێکدانی وڵاتەکەتانن، بۆیە ڕێگایان پێ مەدەن، بەڵکو پێکەوە بڕۆنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگ بدەنە لیستی (٢٧٥)ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەوەی هەمیشە بە سەرفرازی بژیین و ویژدانتان ئارام بکەن.

