رۆژنامەی ھەولێر

داربەڕووی كوردایەتی

‎هاودەنگ فارووق
ئەو كاتەی ڕەشەبای شوم شاڵاو دێنێ، قژی شاخ دەڕێنتەوە و، دەیەوێت لەبنجوبێخ دەری بێنێت، داربەڕوو توندتوند باوەش دەكات بە تاوێرەكاندا و، بەرد لەدوای بەرد شاخ بەتوندی ڕادەگرێت. هەر ئەوكاتەش دوژمنان گەلەكۆمەكێ لە كورد دەكەن، لووتكەی بەرزی خۆڕاگری ئەم نەتەوە كۆڵنەدەرە بریندار و شەكەت دەكەن .. پارتی وەك داربەڕووی سەر هەڵەمووتی نەبەزین، دێت و، باوەش بەكورددا دەكات. پارتی، ڕەگی قووڵی بەناو ناخی كوردایەتیدا شۆڕبووەتەوە و، كەم ڕەشەبا هەیە، لقەكانی پارتی نەهەژاندبێ. كەم وەیشومە هەیە ملی پارتی نەگرتبێت، كەم قەنارە هەیە ملی خوشكە لەیلاكانی پارتی پێدا نەكرابێت. بەڵام پارتی، سەری بڵند و، شانی بەهێز و ڕەگی شۆڕی.. بۆ ناو دڵی داگیركەر و بۆ ناو دڵی مێژوو.. دەچێتە خوار.. لەسەر كورسی سێدارەوە هاوار دەكات، ئەم ڕێگایە لەبیر ناكەین پەیمانە، ڕێی بارزانی كوردستان یان نەمانە… كێی تر ئاوا نەبەزینی بۆ كورد كردووەتە خەڵات؟ كێی دی بەدوژمنی گوتووە، لەتۆ تاوانی زیاتر و لەمن شكۆی گەورەتر؟ ئەوە پارتی بۆ كوردی دەكات، ئەوەش كوردە بۆ پارتی دەكات.. بەڵی بۆ پارتی دەكەن.. لە هەر ئەزموونێكی نوێی پێوەری بەر مەحەكی گەل، پارتی دەكەنە سەرە ڕمی كوردایەتی و مافەكانیان لەقوڕگی شێر بۆ دەردێنێت… هەمووان پێكەوە دەڵێین: بەڵێ بۆ داربەڕووی كوردایەتی.. بەڵێ بۆ ڕووبارە خوێنەكەی كورد.. بەڵێ بۆ لەیلا قاسم و پڵنگەكانی بەر پەتی سێدارە… بەڵێ بۆ بارزانی و لیستە ئاڵتونییەكەی ٢٧٥.