رۆژنامەی ھەولێر

لە سەر بودجەی پارێزگا، دەستكرا بە دروستكردنی پڕۆژەیەكی گەورەی ئاوەڕۆی سندووقی لە ڕێگەی كەركووك تا كەندی قەتەوی

لە چوارچێوەی گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان و دەستی ئاوەدانی بۆ ئەو شوێنانەی كە پێویستن و لە چوارچێوەی كەمكردنەوەی كاریگەری و ڕێگریكردن لە مەترسییەكانی لافاو و گۆڕانكارییەكانی كەش و هەوا، لە سەر بودجەی پارێزگای هەولێر و بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەڕۆی هەولێر، دەستكرا بە دروستكردنی پڕۆژەیەكی گەورەی ئاوەڕۆیی سندووقی لە شەقامی کەرکووک نزیک شوقەکانی شەهیدانی گردەڕەشە تا کەندی قەتەوی.