رۆژنامەی ھەولێر

ئەمین حاجی عومەر: دەنگدان بە لیستی ٢٧٥ زامنی مافەکانی گەلی کوردستانه

شیڤان شێرزاد – هەولێر

هونەرمەندی بواری نواندن “ئەمین حاجی عومەر”، لە درامای مێژوویی ئەدیابین بە ڕۆڵی “سەردار” دەرکەوت و توانیی وەک هونەرمەندێکی دیار ڕۆڵەکەی بەرجەستە بکات و بچێتە نێو دڵ و دەروونی عاشقانی کاری درامی و پاشان بەشداری لە چەند بەرهەمێکی دیکەی سینەمایی کرد و هەمیشەش وەک پێشمەرگەیەک بەشدارە لە پرسە نیشتمانیەکاندا.

سەبارەت بە پڕۆسەی هەڵبژاردن و نزیکبوونەوە هەڵبژاردنی خولێکی دیکەی پەرلەمانی عێراق و بەشداری لیستە کوردستانییەکان، وەک لایەنگرێکی پارتی دیموکراتی کوردستان و هونەرمەندێک خاوەن هەڵوێست، بە “هەولێر”ـی ڕاگەیاند: دەنگم بۆ ئەو پارتە بەهێز و کاریگەرەیە، کە لە ناخی گەلی کوردستاندا هەڵقوڵاوە و ئاوەدانی و سەقامگیریی و چاکسازی و پێکەوەژیان بووەتە ناونیشانی و خاوەن ڕێبازێکی پیرۆزه و هەموومان لەسەر ئەو ڕێبازه نەمرەدا پەروەردە بووینە و ناتوانین لە ئاست خەباتی ٧٩ ساڵەی پارتی دیموکراتی کوردستاندا بێدەنگ بین و پشتیوانی لەو پارتە نەکەین، کە مێژووەکەی بە خوێن نووسراوەتەوە، بۆیه ئەگەر بمانەوێت کوردستانێکی بەهێزمان هەبێت دەبێت دەنگ بە لیستی ٢٧٥ـی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەین.