ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی ١٣/١٠/٢٠٢٥، لە زانکۆی سەلاحەدین-کۆلێژی هونەرە جوانەکان-بەشی سینەما و شانۆ، لە هۆڵی (محەمەد عارف) تاوتوێی ماستەرنامەی (ڕاز کەمال غەمبار) بەناونیشانی (جوانییەکانی بەکارخستنی سینۆگرافیا لە نمایشی شانۆی کوردیدا) کرا.
لیژنەکە پێکهاتبوو لە بەڕێزان:
١. پ.د. جەواد نەعمەت حسێن – (سەرۆکی لیژنە)
٢. پ.د. بەلقیس عەلی دۆسکی – (ئەندام)
٣. پ.ی.د. سالار عوسمان – (ئەندام)
٤. پ.د. کەیفی ئەحمەد – (ئەندام و سەرپەرشتیار)
دوای تاوتوێکردنی وردی نامەکە لەلایەن لیژنەوە، بڕیاردرا بڕوانامەی ماستەر بە توێژەر (ڕاز کەمال غەمبار) ببەخشرێت.
بەم بۆنەیەوە بەناوی ستافی ڕۆژنامەی هەولێر، پیرۆزبایی لە توێژەر (م. ڕاز) دەکەین و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیی بۆ دەخوازین.

