رۆژنامەی ھەولێر

کاتی بڕیاردان

‎هاودەنگ فارووق
وەرە سەیری هەولێر و دهۆک و هەموو ئەو دەڤەرانە بکە؛ کە ڕۆڵەکانی پارتی و بارزانی تێیدا سەرکارو ئەرکی خزمەتکردنیان لە ئەستۆدایە. بەچاوی ویژدان و سەلیقەوە، لەخۆت بپرسە: چی بکەم بۆ ئەوەی ناوچەکانی ئێمەش پێش بکەون وەکو ئەو شوێنانەی پارتی لە ڕێی حکوومەتی کوردستانەوە شەو و ڕۆژی خستووەتە سەریەک و پێشیان دەخات؟ تۆی هاووڵاتی بڕیارت بەدەستە! پێت سەیر نەبێت کە بڕیار لای تۆیە بۆ ئەوەی ناوچەکەی تۆش، وەکو ناوچەکانی پارتی پێشبکەون. فەرموو پارتی هەڵبژێرە و چانسێک بدە بەپارتی بۆ ئەوەی ئەسپی تیژڕەوی خۆی تاوبدات. بۆ ئەوەی کوێرە کەلاوەکانی شارەکەت بکاتە کۆشک و تەلار و پارکی قەشەنگ و شارستانی. بۆ ئەوەی ڕێگە تەسک و تروسکەکانی دەڤەرەکەت ببنە شەقامی ١٥٠ مەتری.
دەنگ بدە بەپارتی، لەبەر منداڵەکانت، با ئیتر کێشەی کارەبا نەبیننەوە. کارەبای ڕووناکی، هەموو شەمشەمە کوێرەکانی کوێر کردووە، چونکە کارەبای ڕووناکی وەکو بۆمب تەقییەوە و لەهەموو ناوچەکەدا دەنگی داوەتەوە.
دەی متمانە بدەوە بە پارتی، با دەستە ئەمینەکەی داکۆکی لە کوردستان پارێزەری مافە دەستورییەکان و خاوەن
بڕیاری سەرەکی بێت لەبەغدا.