گۆرانییەکی تازەی خانمە هونەرمەندی دەنگخۆش دانیا عەلی

عەبدولقەهار هەولێری

ئەو گۆرانییەی دانیا عەلی بە ناوی (هەڵەی خۆم بوو). لە ئاوازی بورهان موفتی و هۆنراوەی هیوا حەلاق، کاری میوزیک و ئەرێنجمێنتی لەلای ئەمیر جەباریان بۆ کراوە.

دانیا لە ڕۆژنامەی هەولێری ڕاگەیاند: کاری وێنەگرتن و دەرهێنانی ئەم گۆرانییە نوێیەم، لەلایەن کوردە عومەر لە وڵاتی سوید و لە شاری ستۆکهۆلم بۆ ئەنجام دراوە. هەروەها کاری وێنەگرتن و دەرهێنایشی بۆ کردووە. هەروەها لە کۆتاییشدا گوتی: هیوادارم بە دڵی هەوادارەکان و گوێگران بێت؛ هیوام وایە کارەکەم جێگەی ڕەزامەندی گوێگران بێت.
هونەرمەند دانیا عەلی لە بەرکەوتوواتی کیمیابارانەکەی هەڵەبجەیە لە ساڵی ١٩٨٨ کە لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە کیمیاباران کرا. ئێستاکە نیشتەجێی وڵاتی هۆڵەندایە و ساڵانێکە دەستی بە کاری هونەری کردووە و خاوەنی کۆمەڵێک بەرهەمی جوان و ناوازەیە.

ھەواڵی زیاتر