هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

هەر كارمەندو فەرمانبەرێك ڤاكسینی وەرنەگرتبێت موچەی پێنادرێت

بەپێی بڕیارێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، هەر كارمەندو فەرمانبەرێكیان ڤاكسینی  وەرنەگرتبێت  موچەی مانگی 2ی ئه‌مساڵی  پێنادرێت.
بەپێی نوسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی كە رۆژی 2-2 دەرچووەو واژۆی سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی له‌سه‌ره‌و ئاڕاستەی سەرجەم نەخۆشخانەو سەنتەرو مەڵبەندو بنكە تەندروستیەكان كراوە،و ئاماژه‌ به‌وه‌كراوە، ئاگاداری سەرجەم پزیشكان و كارمەندان و فەرمانبەرانی سنوری بەڕێوەبەرایەتییەكەیان بكەنەوە، بەبێ وەرگرتنی ڤاكسین و بردنی كارتی وەرگرتنەكەی  موچەی مانگی 2یان  پێ نادرێت