رۆژنامەی ھەولێر

هونەرمەند سەردار قادر: پارتی هێزە و باوەڕە و ئاییندەیە

شیڤان شێرزاد – هەولێر

هونەرمەندی شێوەکار و فۆتۆگرافەر “سەردار قادر” لەو هەڵمەتە بەردەوامەی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و بەشدارییە کاراکەی پارتی دیموکراتی دیموکراتی کوردستان وەک هێزێکی بەرچاو لە ئاستی کوردستان و عێراقدا، لەگەڵ لیستی ژمارە ٢٧٥ـدا دەبێت.

هونەرمەندی ناوبراو دەڵێت: ڕابردووی پڕ لە قوربانیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان گەواهیدەری ئەو ڕاستیەن، کە کێ خزمەت دەکات، کێ میللەت چەواشە دەکات، بۆیە لام وایە پارتی هێزە و باوەڕە و ئاییندەیە و هەمیشە لە خزمەت خەڵکی کوردستاندا بووە و، بەهێزیی پارتییش زامنی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستانە و، تا پارتییش پێشەوایەتیی ئەو گەلە بکات کەس ناتوانێت زەفەر بە دەستکەوتەکانی کورد‌ ببات، بۆیە بەندەش وەک هونەرمەندێک بە شانازییەوە دەنگ بە لیستی ٢٧٥ـی زەردی زێڕینی پارتی دەدەم، چونکە ویژدانم ئاسوودە دەکات.