چەند ڕێنماییەکی گرنگ بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا

ترسانیش یانی “ڕوخان و توشبوون”
پزیشكێكی ئەمریكی ڕێگەیەكی نوێ‌ بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشكرا دەكات و دەڵێت:
ڕێگەكەی چەندچركەیەكی پێ دەچێت

لویس ئیگنارۆ، پزیشكێكی ئەمەریكییە و تەمەنی ٧٩ ساڵە و براوەی‌ خەڵاتی نۆبڵە بۆ زانستی پزیشكی، بابەتێكی بۆ پاراستنی هاوڵاتیان لە تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكردووەتەوە و بە وتەی خۆی بە چەندچركەیەك دەتوانیت خۆت لە تووشبوون بە كۆرۆنا بپارێزێت.

ڕێنمایی پزیشكەكە زۆر ئاسانە و تەنها بە هەڵمژینی هەناسە لە لوت و دانەوەی‌ لە ڕێی دەمەوە كۆتایی دێت ڕێگەكەش لە زانستی پزیشكیدا پێی دەوترێت:(نیتریك ئۆكساید) كە مرۆڤ بە هۆی ئەو ڕێگەیەوە یارمەتی گەیاندنی بڕێكی زۆر باش لە ئۆكسجین دەدات بە خوێن و هاوكاری سییەكان دەبێت بۆ ئەوەی‌ خۆی بەرەنگاری ڤایرۆسەكە ببێتەوە و ڕێگە نادات لە سییەكاندا هەوكردن ڕووبدات و بەرگری لەش بەهێز دەكات.
دکتۆری ئۆنلاین دكتۆر “لویس” ئەم ڕێگەیە بە ڕێگە و چەكێكی بەهێز وەسف دەكات لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بە وتەی خۆی ئەو شێوازی هەناسەدانە ڕێگری دەكات لە بەرزبوونەوەی‌ پەستانی خوێن و خەستبوونەوەی‌ خوێن و مەترسی جەڵتە كەمدەكاتەوە.

ھەواڵی زیاتر