رۆژنامەی ھەولێر

پارتی بە جێبەجێکردنی پرۆژەی ئاوەدانی، وەڵامی نەیارانی دایەوە، بۆیە پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی لیستی 275 هەڵدەبژێرن

ئەژین عەبدوڵڵا – هەولێر

بەربژێرەکانی پارتی جەخت لەسەر بنەماکانی هاوبەشی، هاوسەنگی و سازان دەکەنەوە و پێیان وایە ئەگەر عێراق پابەندی ئەم بنەمایانە بێت، زۆرێک لە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر دەبن.

لە بەرنامەی كاری پارتی دیموكراتی كوردستان، كە ئامانجیەتی خزمەتی خەڵكی هەرێمی كوردستان بكات، یەك لەو تەوەرانەی لە ڕێگەی چەند پزیشكێكی كاندیدەوە كاری لەسەر دەكات كەرتی تەندروستییەوە.
ئەم بایەخدانەش بە كەرتی تەندروستی بووەتە مایەی دڵخۆشی چین و توێژەكانی كۆمەڵگە و بە تایبەت پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی لە هەرێمی كوردستان.
لە هەرێمی كوردستاندا، كە پارتی خاوەنی دەنگی یەكەمە و لە کابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوام سێكتەری تەندروستی لە پێشینەی كارەكانیدا بووە بەتایبەتی لەکاتی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڕوداووەکان و قەیرانەکانی تەندروستی، هاوکات لەگەڵ رێكارەكانی چاكسازی و ڕیفۆرم لە كەرتی تەندروستیدا، ئەم كارە جدیانەی پارتی دەتوانێت لە بەغدادیش ڕەنگدانەوەی هەبێت و بتوانێت لە بواری تەندروستی كاری باش بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان و عێراق بكات.
پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی، ئەوەیان لا ڕوونە كە لە كابینەی نۆ وەزارەتی تەندروستی لە لایەن وەزیرێكی پارتییەوە بەڕێوە براوە و لە ژێر كارنامەی كابینەی نۆ توانیویەتی وەرچەرخانێكی گرنگ لەو سێكتەرە بكات، ئەمە وێڕای ئەو هەموو ئاستەنگانەی كە بۆ هەرێم هاتە پێش كاری بەرچاوكرا، ئەگەر بێتو كاندیدانی پارتی لە عێراق دەنگی زیاتر بەدەست بهێنن ئەوا خەڵكی هەرێم سوودمەند دەبێت لە تواناكانیان، جگە لەوەش دەبنە مایەی سوود بۆ عێراقیش.
ئەژین بەكر كارمەندی تەندروستی دەڵێت: پێویستە هەموومان پاڵپشتی كاندیدان بین بە تایبەت كاندیدە پزیشكەكان، چونکە ئەوان کەسی شیاون ئەوان دەتوانن کارێک بکەن کەوا کەرتی تەندروستی لە کوردستان سوودی لێ دەبینێت. بویە داواتان لێ دەکەم با هەموومان بەیەکەوە دەنگ بدەین بە لیستی پارتیمان ژمارە ٢٧٥.
ئەژین بەكر گوتیشی: دڵخۆشین بە پارتێكی خاوەن مێژ و ئەزموون كە لە بەرنامەی كاری هەموو هەڵبژاردنەكان هۆشیاری و سێكتەری تەندروستی تێدا بەهەند وەرگرتووە، جەخت دەكاتەوە كە دەنگ بە لیستی ٢٧٥ـی پارتی دیموكراتی كوردستان دەدەن بۆ ئەوەی پارتەكەیان وەك پارتی یەكەم بمێنێتەوە و داكۆكی لە مافیان بكات.
شەماڵ جەلال ئەویش دەڵێت: دەنگدان بە لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان، دەنگدانە به‌ خوێنی شەھیدان و پاراستنی دەستکەوتە نەتەوەییەکان و کارکردن بۆ بەدەستھێنانی مافە دەستوورییەکانی و خۆشگوزەرانی بۆ خەڵکی ھەرێمی کوردستان، چونکە پارتی دەتوانێت بەرگری لە قەوارەی ھەرێمی کوردستان بکات.
كارزان مۆفەق: كارمەندی تەندروستی جەخت دەكاتەوە ئەوان هەمیشە پاڵپشتی پارتی بوون بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان لە قۆناغی نوێی مافەكانیان بپارێزێت و بەردەوام بێت لە داكۆكیكرن لێیان بە تایبەت بەدەستهێنانی مافەكانیان لە بەغدا.هەر بۆیە پارتی تاکە حزبە ئامادەیە ھەموو قوربانییەک بدات بۆ بەرگریکردن لە خەڵک و مافی خەڵکی کوردستان، بۆیە پێویستە ھەمووان پێکەوە کار بکەین بۆ ئەوەی لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان گەورەترین سەرکەوتن تۆمار بکات.