رۆژنامەی ھەولێر

پارێزگار و باڵیۆزی وڵاتان، چەند شوێنێکی کلتووری و مێژووییان بەسەر کردەوە

ئێوارەی دوێنێ هەینی 2025.10.10، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری ئاریان صلاح الدین، بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و د. یادگار ئەرگوشی، سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای نۆژەنكردنەوەی قەڵاتی هەولێر، پێشوازیان لە شاندێکی باڵای باڵیۆزیانی وڵاتان لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا، وێڕای ئەوەی تەئکید لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتەکانیان کرایەوە، چەند شوێنکی کلتووری مێژووییان لەسەر قەڵاتی هەولێر بەسەرکردەوە.

شاندی باڵای باڵیۆزانی وڵاتان لە عێراق، خۆشحاڵى خۆیان بەسەردانیکردنى هەولێرى پایتەخت و قەڵای دێرین و مێژوویی شارەکە و ئەو ئارامى و ئاسایش و ئاوەدانى و سەقامگیرییەى لە شارەکەدا هەیە نیشاندا.