سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە بەیانیی ئەمڕۆ بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، لە یەکەم وێستگەی سەردانەکەیدا لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ـی تشرینی یەکەمی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند: لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، سەبارەت بە هاریکارییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق و تورکیا گفتوگۆمان کرد.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە لەم دیدارەدا جەختیان لە گرنگیی هەوڵە هەماهەنگە ناوچەییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی پەیوەندیدار بە بەرژوەندییە هاوبەشەکان و پێشخستنی سەقامگیری ناوچەکە، کردووەتەوە.
هەر لەبارەی ئەم دیدارەوە ماڵپەڕی سەرۆکایەتیی هەرێم ڕایگەیاند: له ته‌وه‌رێکى ديکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که‌دا باس له پرسى ئاو له‌نێوان تورکيا و عێراقدا کرا. له‌مباره‌يه‌وه نێچيرڤان بارزانى داکۆکیى له پێويستيى هه‌ماهه‌نگيى نێوان عێراق و تورکيا کرده‌وه، به شێوه‌يه‌ک، به‌ڕێوه‌بردنى ئاو هه‌موو پێداويستييهکانى هه‌ردوولا دابين بکات.
دۆخى ناوچه‌که و چه‌ند پرسێکى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێکى ديکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که بوو.

