رۆژنامەی ھەولێر

ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانیی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو

ئەمشەو چوارشەممە 2025.10.8، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەشداربوو لە ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی نیشتمانیی ئەڵمانیا، کە لەلایەن کونسڵخانەی ئەو وڵاتە لە هەولێری پایتەخت ڕێکخرابوو.

لە ڕێورەسمەکەدا، کە ژمارەیەک لە بەرپرس و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پارتی و وەزیر و پەرلەمانتار و دبلۆماتکار و نوێنەر و نێردەی وڵاتان و نوێنەرانی حزب و لایەنەسیاسیە کوردستانیەکان ئامادەیی بوون، پارێزگاری هەولێر وێڕای پیرۆزبایی لە باڵیۆز و کونسڵ و ستافی کونسڵخانه‌ بۆنەی ڕۆژی نیشتیمانیی وڵاتەکەیان، ئاماژەی بەوەدا کە هەرێمی کوردستان بە بایەخەوە دەڕوانێتە پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتی ئەڵمانیا و جەختی لە زیاتر به‌ره‌وپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کردەوە.