سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیا لە عێراق کرد و لە دیدارەکەدا باڵیۆزی ئەڵمانیا خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودانى زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كان و فراوانكردنى هاریكاری هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌تى له بوارى ئابووریدا، دووپات كرده‌وه.
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8ـی تشرینی یەکەمی 2025، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ دانیێل كرێبهر باڵیۆزى نوێى ئه‌ڵمانیا له عێراق و شاندێكى یاوه‌رى، وێڕاى پیرۆزباییی ده‌ستبه‌كاربوونى، هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگیرییه‌كى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى نیشان دا، هه‌روه‌ها سوپاسى پشتگیرى و هاوكارییه‌كانى ئه‌ڵمانیاى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، كرد.
باڵیۆزى نوێى ئه‌ڵمانیا له عێراق، سوپاسى پێشوازى و پشتگیریى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى كرد و خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودانى زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كان و فراوانكردنى هاریكاریى هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌تى له بوارى ئابووریدا، دووپات كرده‌وه.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا، هه‌ردوولا ئاماده‌كارییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستانیان بۆ هه‌ڵبژاردنى مانگى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق تاوتوێ كرد، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دۆخى گشتیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.

