شیڤان شێرزاد – هەولێر
نووسەر و شارەزا لە بواری پەروەردەیی “بەکر کەریم حەسەن” نوێترین چاپکراوی خۆی لە لێژنەی ناوچەی زانست بە ناونیشانی “پلان و ستراتیژییەت” خستە بەردیدی پەروەردەکاران و خوێنەرانی کتێبی پەروەردەیی.
ناوەڕۆکی پەرتووکەکە باس ستراتیژییەتی کارکردن لە سیستەمی نوێی پەروەردەیی و پلان و ئامانجی پێشخستنی کەرتی پەروەردە و وردبوونەوەیە لە زمان و ئەدەب و ڕێزمان و بە کوردی کردنی وشەکان و پەیڕەوکردنی یاسا تایبەتەکان بە پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن لە هەرێمی کوردستان و نیشاندانی ئەزموونێکی دەوڵەمەند لەو سێکتەرەدا، کە بەشێکی گرنگە لە بوونیادنانی وڵاتێکی سەرکەوتوو، هەروەها گۆڕانکاری لە پڕۆسەکەدا، داهێنان بەشێکی زیندووە لە نێو ستراتیژیەتی کەرتی پەروەردەیی.

