رۆژنامەی ھەولێر

دلێر عەبدولقادر ١٥ تراکی گۆرانی بۆ لیستی ٢٧٥ ئامادەی بڵاوکردنەوەیە

شیڤان شێرزاد – هەولێر

هونەرمەندی گۆرانیبێژ “دلێر عەبدولقادر” دڵسۆزانە بۆ لیستی زەردی پارتی هاتووەتە پێشەوە و لە هەڵبژاردنی ڕابردووی پەرلەمانی کوردستان، حەڤدە گۆرانی بەشێوەی ئەلبوومێک بۆ سەرخستنی لیستەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاوکردەوە و بەشێک لە بەرهەمەکانی ئەو هونەرمەندەش بوون بە ترێند و ڕووپەڕی گۆڤار و ڕۆژنامەکان و سۆشیال میدیایان تەنی، ئێستاش “دلێر” بە ١٥ تراکی نوێ، کە زۆربەی ئاوازەکانی خۆیەتی ئەلبوومێکی تایبەت بە لیستی ٢٧٥ ئامادەی بڵاوکردنەوەیە و سەبارەت بەو ئەلبوومەش بە “هەولێر”ـی ڕاگەیاند: ئامادەکردنی ئەو ئەلبوومە هونەرییە دەربڕینی ئەو خۆشەویستیە زۆرەیە، کە بۆ هێزێکی نیشتمانپەروەری وەک پارتی دیموکراتی کوردستان هەمە، چوونکە لە سایەی ئەو حیزبە خۆڕاگرەوە ئێمەی هونەرمەند بە ئازادی نەخشە بۆ کار و چالاکیەکانمان دادەڕێژین و ئەگەر بمانەوێت دەنگی کورد لە بەغدا و ئەنجوومەنی نوێنەران بەرز بێت دەبێت پارتی بکەینە سەرمەشقی مافە ڕەواکانمان و وەک هێزێکی کاریگەر لە عێراق داکۆکیی لە ماف و قووتی ئەو میللەتە بکات، چوونکە لە پارتی دڵسۆزتر نابینم، کە بەوپەڕی نیشتمانپەروەرییەوە سەنگەر لە شۆڤینیەکان بگرێت، بۆ ئەوەی زاتی ئەوە نەکەن زەفەر بە ئاوەدانیی و گەشەسەندنە خێراکەی کوردستان بەرن، بۆیە لەم پڕۆسە دیموکراسیەدا بە گەشبینیەکی زۆرەوە دەچمە سەر سەندوقی دەنگدان و دەنگ بە لیستەکەی ڕێبازە پیرۆزەکەی بارزان دەدەم.