رۆژنامەی ھەولێر

مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی (فریشتە سیوەیلی) دەکات

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خاتوو (مەعسومە خەسرەو عومەر)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خاتوو (فریشتە سیوەیلی) دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی

بۆ ھەڤاڵی بەڕێز خاتوو (فریشتە سیوەیلی)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو خاتوو (مەعسومە خەسرەو عومەر)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی ھێژا و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دووربن.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان