رۆژنامەی ھەولێر

لە بارەی نرخی پسوولەی کارەبای پرۆژەی ڕووناکی ڕوونکردنەوە دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی، لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، لە پسوولەی نوێی کارەبادا، بەشێک هەیە بە ناوی (قەرزی نوێ)، کاتێک لەو مانگەدا بڕی پارەی پرۆژەی ڕووناکی دەدرێت، دەچێتە ئەو بەشەوە لەگەڵ پارەی بەکارهاتووی مانگی نوێ کۆ دەکرێتەوە و دەچێتە خانەی ( پارەی داواکراو ).
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوە کرد، خانەی (قەرزی کۆن)یش، ئەو پارانە دەگرێتەوە کە هاووڵاتی پێش هاتنی پرۆژەی ڕووناکی لەسەری کەڵەکە بووە و نەیداوە، بەڵام (قەرزی نوێ) لەگەڵ بەهای خەرجی کۆ دەکرێتەوە و دەبێت بە (کۆی پارەی نوێی داواکراو) کە هاووڵاتی دەبێت بیدات.
سەبارەت بە سێ جۆری جیاوازی داشکاندن لە کرێی پرۆژەی ڕووناکی، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی، ڕایگەیاند: لەو ڕۆژەوە کە پرۆژەی ڕووناکی کەوتە واری جێبەجێکردنەوە، هاوبەشان بە سێ شێوازی جیاواز داشکاندنیان بۆ دەکرێت، هیچ داشکاندنێکیان نافەوتێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکەوە، دووبارە دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان و جەخت لەوە دەکاتەوە، هیچ هاوبەشێکی پرۆژەی ڕووناکی (یەکەی زیادەی) بۆ هەژمار ناکرێت و هیچ پارەی زیادەی بۆ نایەتەوە