ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیی له عه‌مار ئه‌لحه‌كيم سه‌رۆكى ڕه‌وتى حيكمه‌ى نيشتمانيى عێراق و شاندێکی یاوه‌ری كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دۆخى گشتيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پرۆسه‌ى سياسى له وڵات، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و دۆخى ناوچه‌كه‌يان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى عێراق، به‌تايبه‌تى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و ته‌بايى و هاريكاريى نێوان لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييه‌كان و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات، كرده‌وه

